ئەلیسا و غادە باس لە كودەتاكەی توركیا دەكەن
ئەستێرەی سینەمای میسری دوای كۆتایی هاتنی كودەتاكە پەیامێكی پیرۆزبایی و پشتگیری ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسیی سەرۆكی میسر كرد و تێیدا دەڵێ: خوا بۆ ئێمەت بهێڵێ ئەوەندە بەسە كە سوپاكەت پشتگیریت لێدەكات و تۆ و وڵات و میللەتەكەت دەپارێز، هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەموو جیهان حیسابت بۆ بكات.
لەلایەن خۆیەوە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا دەربارەی كودەتاكە دەڵێ: ئەوەی لە توركیا روویدا پێویستە بخوێندرێت و شرۆڤەی وردی بۆ بكرێت چۆن گەلی توركیا پشتگیری سەركردەكانی كرد و دژی سوپا وەستایەوە و وڵاتی لە رووخان رزگار كرد، ئەمە كارێكی گەورەیە.