ئەنوشكا بۆ سەلمان خان داوای لێبووردن بكە

ئەنوشكا بۆ سەلمان خان داوای لێبووردن بكە
بەم دواییە ئەكتەری ناسراوی هیندی سەلمان خان سەبارەت بە دوایین فیلمی خۆی كە بە ناوی (سولتانە) لێدوانێكی سەیری راگەیاند، كاتێك وتی: مەشقەكانی تۆمار كردنی دیمەنەكانی فیلمی (سوڵتان) زۆر ماندووی كردم بە جۆرێك وا هەستم دەكرد وەك ئافرەتێك وام كە دەستدرێژیی سێكسی كرابێتە سەر.
ئەم لێدوانە بووە هۆی توڕەبوونی بەشێكی زۆر لە ئافرەتە هونەرمەندەكانی بۆڵیۆد و رەخنەیەكی زۆریان لە سەلمان خان گرت، یەكێك لەوانە خانمە ئەكتەر ئەنوشكا شارما بوو كاتێك وتی: هەر یەكمان بەرپرسین بەرامبەر بەو قسانەی دەیانكەین بۆیە پێویستە ئاگاداری قسەكانمان بین، من پێوەندییەك زۆرم لەگەڵ سەلمان خان نییە بۆ ئەوەی ئامۆژگاریی بكەم و پێی بڵێم داوای لێبووردن لە جەماوەر بكە.
شایەنی باسە تا ئێستا نە سەلمان خان نە هیچ كەسێكی بەشدار بوو لە فیلمەكە هیچ لێدوانێكیان نەداوە سەبارەت بەم رەخنانە و خۆیان بە دوور گرتووە.
Top