دەروازەیەک بۆ دیمانەی رۆژنامەوانی هونەری

دەروازەیەک بۆ دیمانەی رۆژنامەوانی هونەری
*ئامادەکردن و وەرگێڕانی/ قادر ئەسعەد
مەبەستم لە وەرگێڕانی ئەم چەند خاڵە گرنگ و بە سوودانەی خوارەوە بۆ کەسانێکە کە لە بواری رۆژنامەوانی هونەری کار دەکەن، هەرچەندە من وەکو ئەزموونی خۆم لە کاری هونەری گۆرانیدا تاکو ساتە وەختی وەرگێڕانی ئەم بابەتە پێم وایە رۆژنامەوان لەم بوارەدا لە ژمارەی پەنجەکانی یەک دەست تێپەری نەکردووە و کەچی رۆژانە دەیان رێپۆرتاژی بێ سەرو بەرو بێ بنەمای زانستی و دوور لە ئەتیکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە هەر ئەو هۆکارەش بووە مایەی توڕەبوون و هەڵچون و ئەو پەڕی بێزاری بەندە ، هەرچەندە وەرگێڕانی ئەم بابەتە زۆر درەنگ بوو، بەڵام لەوە زیاتر نەمتوانی چیتر بەرامبەر بەو ستەم و سووکایەتیەی کە بەرامبەر بەو کارە پیرۆزو پڕ بەهایە دەکرێن بێدەنگ بم، بۆیە لێرەدا زۆر بە جورئەتەوە دەتوانم بڵێم رۆژنامەنووسی گۆش کراو بە زانست و بنەما ئەخلاقییەکانی ئەم بوارە دەتوانن بەشێک بن لە تۆمارکەری پەیام و مێژووییەکی پڕ سەروەری بۆ نەتەوەکەیان لە بواری ڕۆشنبیری جیهانگیری رۆژنامەوانی.
فەرموون ئێوەو چەند هەنگاو و خاڵێکی گرنگ و پێویست بۆ چونە نێو دەروازەی دەستپێکردنی دیمانەکان:
١- گەڕان بە دوای کەسێکی راست و درووست لە نێو بواری هونەری.
٢/رۆژنامەوانەکە پێویستە بە بەرفراوانی بە دواداچون و گەڕان لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکاندا بکات بۆ هونەرمەندی دەستنیشانکراو لەو بوارەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی ڕێپۆرتاژەکە.
٣/ نابێت کاریگەری بڕیاردانی پێشوەختەت لەسەر هونەرمەندەکەی لا دروست بێت ، هەوڵدە زیاتر زانیاری لەسەر کەسایەتی هونەری کەسەکەت دەستبکەوێت.
٤/دیارکردنی شوێنێکی گونجاو و شیاو دابین کردنی هەموو ئەو پێویستیانەی کە دەبێتە هۆی ئارامی دڵنیایی بۆ هونەرمەندەکە.
٥/ گونجانی کەشێکی شیاو بەر لە دەستپێکردنی دیمانەکە واتە خۆ ئامادەکردن بۆ دیمانە ئەمەش لە ڕێگای گفتوگۆی گەرمو گوڕی بابەتی هەمە جۆر.
٦/پێویستە هونەرمەندەکە ئەگەر بیەوێت رۆژێک یان چەند رۆژێک بەر لە دیمانەکە پرسیارەکان ببینێت و بیخوێنێتەوە.
٧/بەر لە دیمانە دەستپێکردن پێویستە هونەرمەندەکە لە کاتی تەرخانکراو ئاگادار بکریتەوە مەبەست لە درێژی کاتی بەڕێەچون و هەروەها شوێنی بەریوەچون و دەستنیشانکردنی جۆری پرسیارەکان بەو مانایەی کام پرسیارە لەکام کاتدا ئاڕاستە بکرێت.
٨/پێویستە هونەرمەندەکە دڵنیا بێت کە ناوی هونەری چۆن دەنوسرێت و چۆن ناوی دەهێنرێت تاوەکو هیچ هەڵەیەک لە نووسینی ناوی روونەدات لە کاتی بڵاوکردنەوەکە.
٩/ پێویستە دیمانەکە بە ئامێری تۆمارکردن بە کوالیتی زۆر باش تۆمار بکرێت.
١٠/بەر لە دیمانە پێویستە هیچ پرسیارێکی دیمانەکە ئاڕاستەی هونەرمەندەکە نەکرێت.
١١/هەوڵ بدە پرسیارەکان بە بەڵێ و نەخێر وەڵام نەدرێنەوە، چونکە دەبێتە خاڵی لاوازی دیمانەکە و نەگەیاندنی پەیامی تەواو بۆ خوێنەرو بینەر، یان ئەو پرسیارانە نەکرێن کە وەڵامەکانیان بەم شێوەیەیە.
١٢/هەوڵ مەدە هونەرمەند لە نێو نیوەی وەڵامەکەدا ببچڕێنیت و تووشی بێزاری ودڵەڕاوکێی بکەیت.
١٣/ هەندێک جار زۆر لە زانیاری و پرسیارەکان لای خۆت ڕوونە و زانراوە ،بەڵام باشتر وایە ئەم پرسیارانە بکرێنەوە، چونکە خەڵکی تر پێویستی بە دەستکەوتنی ئەو زانیاریانەیە.
١٤/زۆرتر ئەو پرسیارانە بکە کە ببێتە جێگای خۆشحاڵی و بە دواداچوونی خوێنەرو گوێگر یان ئەو پرسیارانەی بە تامەزرۆن لای خوێنەر و گوێگر.
١٥/لە کۆتایی هەموو دیمانەکەدا پرسیار لە هونەرمەندەکە بکرێت ‌هیچ شتێک هەیە یان ماوە کە من درکم پێنەکردبێت و ئاراستەی ئێوەم نەکردبێت ئازادی بکە لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکەی خۆی.
١٦/دەبێت هەموو دیمانەیەک پێش بڵاو کردنەوەکەی و یان پاش پاکنووسکردنی نیشانی هونەرمەندەکە بدرێت تا وەکو دڵنیا بێت لە وەڵامەکانی خۆی و بێ کەموڕکوی و زیادە وەکو خۆی بڵاو دەکرێتەوە ئەمەش بۆ دروستکردنی متمانە.

*ئەم بابەتە لە لایەن چەندان ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی هونەری نواسراوە و گفتوگۆی لە بارەوە کراوە لە کۆتایيشدا ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی هونەری بە رەگەز ئەمریکی (داڤید سپارک) کە هاوکارە و هاوبەشە لە رۆژنامەی (واشنگتن پۆست، هەروەها مایکرۆسۆفت،دایس،سپرینت) پوخت و کورتکراوەتەوە منیش بە هاوکاری کاکە هەولێری کوڕم هەوڵمان داوە ناوەڕۆکی بابەتەکە لە زمانی ئینگلیزيیەوە بۆ کوردی وەربگێڕین بە هیوای خزمەتێک .
Top