محەمەد تەها: هەموو کەسێک ناتوانێت گۆرانی کلاسیک بڵێت

محەمەد تەها:  هەموو کەسێک ناتوانێت گۆرانی کلاسیک بڵێت
محەمەد تەها ئاكرەیی یەكێكە لەو هونەرمەندانە كە هەر لە سەرەتای هەشتاكانەوە تا ئێستا لە گۆرانی گوتن بەردەوامە، و لەبەر ئەوەی لەگەڵ هونەرمەندانی بە ئەزموونی كوردستان ژیاوە و خۆیشی شارەزاییەكی زۆری لە هونەر هەیە پێی وایە پێویستە هونەری كوردی بكەوێتەوە سەر رێچكەی جارانی خۆی.
لە بارەی گۆرانییە کلاسیکییەکان محەمەد تەها ئاكرەیی دەڵێ: زۆر لە گۆرانیبێژەكانی ئێستامان ئەو توانا هونەرییەیان نییە كە بتوانن گۆرانیی كلاسیك بڵێن بەتایبەتی توانا دەنگییەكان، چونكە گۆرانیی كلاسیك پێویستی بە توانایەكی دەنگی زۆر هەیە.-وەك گوتم توانای دەنگی زۆر پێویستە، هەروەها پێویستی بە توانایەكی مێشكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێ شیعری كلاسیكی كوردی بە تەواوی لەبەر بكرێت، چونكە لەبەر كردنی ئەم شیعرانە تا رادەیەك زەحمەتترە لە شیعری ئاسایی یان شیعری گۆرانی.
محەمەد تەها هەر لەو بارەوە دەڵێ: من پێموایە هونەرمەندی سەركەوتوو ئەوەیە كە هونەر لە خودی خۆیدا هەبێت، كاتێك دەردەكەوێت و ئەو بەهرەیەی هەبێت بتوانی دەری بخات، بەجۆرێك هونەرەكەی خۆی بیكات بە هونەرمەندێك كە هەموو لایەك شایەدی بۆ توانا هونەرییەكانی بدەن.
Top