ئاینور: نابێ لە فۆلكلۆر دوور بكەوینەوە
سەبارەت بە پێشكەوتنی هونەری كوردی دەڵی: بێگومان بە ئەكادیمی كردنی هونەری كوردی زۆر گرنگە بۆ زیندووكردنەوەی هونەری كوردی، پێموایە ئەگەر ئەو گەڕانەی ئێمە بە شێوەیەكی ئەكادیمی نەبێت بێگومان هەوڵەكان سەركەوتوو نابن، پسپۆڕان و توێژەران دەتوانن ئەركەكانی خۆیان دیاری بكەن لەم بوارەدا بۆ ئاستی هونەری كوردیش دەڵێ: مۆسیقا و گۆرانی كوردی گەیشتۆتە ئاستێكی زۆر بەرز و هەنگاوی زۆر باش لەم بوارەوە هاوێژراوە، لە دێر زەمانەوە هەتا ئەمڕۆ مۆسیقای كوردی بەردەوامە بۆیە دەبینین فۆلكلۆر بۆتە هەوێنی مۆسیقای كوردی و گۆرانیبێژانی كورد هەمیشە گۆرانییان چڕیوە و هەوڵی پاراستنی هونەری رەسەنی كوردییان بۆیە نابێ لە فۆلكلۆر دوور بۆ ئەوەی هونەری كوردی بگاتە ئاستێكی جیهانی.