زولەیخا سەرقاڵی كاری خێرخوازییە
كەتایون دوای وازهێنانی لە هونەری نواندن سەرقاڵی كاری خێرخوازی بوو، بۆ ئەم مەبەستەش رێكخراوێكی خێرخوازی دامەزراند بە ناوی (كمك) بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی كە بێسەرپەرشتن و بە زگماكی گرفتیان لە بیستن هەیە. بەم دواییە لە ئەنستگرام چەند وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك منداڵ بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیبووی: ئەوەی لە ژیان فێری بووم بریتی لە خۆشەویستی و سۆز، خانمی سۆز سەیر كە من لەسەر پاشماوە وەستاوم، من ئەمڕۆ بوومەتە مامۆستای خۆشەویستی و زانست، من ئێستا فێر بووم كە بە پشت بەستن بە خوا و هاوكاری هەموو لایەك دەتوانین دوور بفڕین.
جگە لە كاری خێرخوازی بەشێكی كاتیشی بۆ نووسین تەرخان كردووە و لە چەند ساڵی رابردوودا دوو كۆمەڵە چیرۆكی بەناوەكانی (پەنجەرەیەك بۆ من) و (ماسییە سوورەكە) چاپ و بڵاوكردەوە.
شایەنی وتنە كەتایۆن ساڵی 1962 لە تاران لە دایكبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئەدەب.