خانمە هونەرمەندی سووری هوەیدا: هونەری ئێستا رۆحیەتی هونەری تێدا نییە
لەم بارەوە هوەیدا دەڵێ: بارودۆخی سیاسی ناوچەكە كاریگەری لە سەر هەموو لایەكمان هەبووە، بەتایبەتی لەسەر هونەرمەندان، بەڵام خەڵكانێكیش ئەو بارودۆخەیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا قۆزتەوە و بوون بە ئەستێرە. بۆ من وەك هوەیدا كاریگەرییەكەی زۆر سلبی بووە، واتە بۆ من و چەندین هونەرمەندی دیكە كە سەردەمێك لە لوتكەدا بوون كاریگەری نەرێنی هەبوو و وایكرد بۆ من هونەر وەك ساڵانی پێشوو نەمێنێت.
هەر لە درێژەی دیمانەكەدا سەبارەت بە هونەری جاران و ئێستا هوەیدا دەڵێ: بێگومان جیاوازییەكی زۆریان هەیە و هونەر رۆحیەتی پێشووی نەماوە، تەنانەت ناتوانین پێی بڵێین هونەرە، بەڵكو زیاتر بازرگانی و بەرنامەیە و ئەو شتەی پێشكەشیش دەكرێ زیاتر بە پێچەوانەوە بۆ سەر هونەر دەگەڕێتەوە، واتە لە جیاتی پێشخستنی هونەر دەبێتە هۆی دواكەوتنی، چونكە ئەمانە بە بەرهەمێكی زۆرەوە دێن، بەڵام لە ئاستێكی بەرزدا نین، واتە تەنیا لە چەندایەتییەوە زۆرن و لە چۆنایەتی ئاستیان نزمە.