ژیان ئیبراهیم خەیات.. تەمەنێک لە خزمەتکردنی هونەری کوردی‌دا

ژیان ئیبراهیم خەیات..  تەمەنێک لە خزمەتکردنی هونەری کوردی‌دا
جاران هونەرمەند و دەرهێنەران زۆر گلەیی ئەوەیان دەكرد كە بوونی ئافرەتی لە بواری هونەر بە گشتی زۆر كەمە یاخود نییە و كار گەیشتبووە ئەوەی كە هەندێك لە هونەرمەندە پیاوەكان رۆڵی ئافرەت ببینن بۆ تەواوكردنی كارەكانیان، بەڵام لە ئێستادا بە سەدان ئافرەتی بوێر لە مەیدانی هونەردا بوونیان هەیە. ژیان ئیبراهیم خەیات كە لە خانەوادەیەكی هونەری لەدایكبووە، یەكێكە لەو ئافرەتە بەتوانا و بلیمەتانەی بواری نواندن. سەرەتای كاری هونەری ئەم هونەرمەندە دەگەڕێتەوه بۆ ساڵی 1983 كه چووه‌ته په‌یمانگای هونەرەجوانەكان و لە پەیمانگادا بەشداری لە كاری هونەری كردووه، یەكەم كاری هونەریشی كه بەشداری تیاداكردووه شانۆیی (رەزامەندی) بووه وەك هونەرمەندێك كە چەند ساڵێكە لەم بوارەدا كار دەكات چەندین خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە .
وەك خاتوو ژیان خۆی باسیدەكات ههڵـــبــــژاردنــــی هونەری نواندن خولیای خۆی بوو هەرله تەمەنی منداڵییەوه حەزی لەكاری نواندن بوو لەلاسایی كردنەوه بوو، دواتر چۆتە پەیمانگای هونەرەجوانەكان و هەرلەو بارەیەوە دەڵێت: من لە منداڵییەوە لەگەڵ خوشك و براكانم كاری نواندنم لە ماڵەكەی خۆماندا دەكرد، خۆشەویستیم بۆ كارەكەم و حەز و ئارەزووەكانم وایكرد، بەردەوام بم و هەریەك لە خوشك و براكانم بوارێكی تری هونەریان هەڵبژاردووە، هیچ جیاوازییەكیش لە بواری هونەردا نابینمەوە هەموویان تەواوكەری یەكترن، شانۆ، یان موزیك یاخود گۆرانی وتن، خۆشەویستیمان بۆ كارەكە توانیومانە هەریەكەمان بە شێوەیەكی باش دەربكەوین لە بواری هونەریدا.
سەبارەت بەو كەسانەی كە كاریگەرییان لەسەر كاروانی هونەری ئەو هەبووە، خاتو ژیان دەڵێ: خۆم به قەرزاری مامۆستاكانی پەیمانگای هونەرەجوانەكان ده‌زانم، به‌تایبه‌تی مامۆستا عوسمان فارس ئه‌وكاته وانه‌ی نواندنی پێ ده‌وتینه‌وه، مامۆستایه‌كی زۆر باش و كارامه‌و لێهاتوو بوو، جگه له‌و مامۆستایانی به‌ڕێزم مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار و به‌دیعه دارتاش و كه‌مال ڕه‌ئوف هه‌نجیره) خۆم زۆر به قه‌رزاریان ده‌زانم و ئه‌وان فێری خۆشه‌ویستی شانۆیان كردم و كاریگەرییان لەسەر من هەبووە لە كاروانی هونەریمدا.
كەسایەتی هونەرمەند هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بەرجەستەكردن رۆڵ لە كاری نواندندا، لەم بارەیەوە خاتوو ژیان دەڵێ: هەر رۆڵێك كە دەرهێنەر پێمی بسپێرێت و دڵنیا بم تێدا سەركەوتوو دەبم، ئامادەم بەرجەستەی بكەم، بە شێوەیەكی گشتی هەڵبژاردنی رۆڵ لە هەر كارێكی هونەریدا زۆر قورسە، تا ئەو رۆڵەی كە دەیبینیت دەبێت كەسایەتییەكی باشی هەبێت و كاریگەرییەكی باشی هەبێت لە ناو خەڵكدا، ئەوەی لە ناخمدا هەبووە، توانیومە وەك خۆی بیگەیەنم، هەستم بە ئازاری ئەم گەلە كردووە، رەنگدانەوەی لەسەر ئافرەت هەبووە، بەڵام رۆڵی دایك گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له ژیانی منداڵ به‌گشتی ودایكی منیش به‌تایبه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكم سه‌رقاڵی سیاسه‌ت و كاری هونه‌ری بوو، زیاتر دایكم كاره‌كانی ناوماڵی ده‌كرد، بۆیه من زۆر په‌یوه‌ستم به دایكمه‌وه، ئێستاش دایكم هاوڕێیه‌كی زۆر نزیك و خۆشه‌ویستمه.
ژیان ئیبراهیم خەیات پێیوایە كە ئافرەتی كورد لە بواری هونەریدا هەنگاوی زۆری هاویشتووە و لەم بوارەوە دەڵێ: ئێستا ئافره‌ت ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌یه، به‌گشتی هه‌ست ده‌كه‌م له‌كاری هونه‌ریدا به‌ره‌و پێش ده‌روات و ده‌توانم بڵێم خه‌ریكه پێشی پیاوه‌كانیش ده‌ده‌نه‌وه. زۆر زۆر گه‌شبینم، هه‌ندێ ئافره‌تیش هه‌یه لهوانەیە زۆر به‌هره‌مه‌ند بێت له هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ردا، به‌ڵام زۆر جار بە هۆی دابونەریتی كۆمەڵایەتی خێزانه‌كانیان ڕێگایان ناده‌ن بێن نێو بواری هونەرەوە كه ئه‌وه‌ش به ڕێگرییه‌كی سەخت دادەنرێت لە بەرامبەر ئافرەتانی كورد، بۆیه له‌وانه‌یه ئافره‌تی زۆرباشمان هه‌بێت كه له‌ناخی خۆیدا بتوانێت هونه‌رمه‌ندێكی زۆر باشی لێ ده‌رچێت.
سەبارەت بە کەسایەتی هونەرمەند و کاریگەریی لەسەر هونەرمەندیش دەڵێ: له‌لای ئێمه چه‌ند هونه‌رمه‌ند هونه‌رمه‌ند بێت هونه‌ره‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه‌وه واتا ئه‌و كه‌سه تاكو چه‌ند به‌ڕێزبێت له‌ناو خه‌ڵكدا، به‌ڵام له وڵاتان وانییه ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێكی باش بێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێتی خۆی هه‌رچیه‌ك بێت په‌سه‌نده له‌لای خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگە، به‌ڵام له‌لای ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه.
سەبارەت بە جەماوەری شانۆ و دراما پێیوایە كە جەماوەری شانۆ كەمتر بوو و لەم بارەوە دەڵێ: ده‌رهێنه‌ران زیاتر له‌بواری دراما‌و سینه‌ما وفیلمدا كار ده‌كه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن، چونكە ئەمانە زیاتر دەچنە ناو خه‌ڵكه‌وه و زۆرترین كەس دەتوانن بیبینن، بۆ نموونه كاتێك شانۆگه‌ریه‌ك نمایش ده‌كرێت نوخبه وئه‌وه‌ی كه حه‌زی لهشانۆیه ده‌چێت و خه‌ڵك به گشتی ناچێت بۆسه‌یر كردنی شانۆ، به‌ڵام زنجیره درامایه‌ك له‌ڕێی شاشه‌ی تەلەفزیۆنەكانەوە ده‌چێته هه‌موو ماڵێك و كه‌س ناچێته ده‌ره‌وه بۆ بینینی بەڵكو خۆی دەچێتە هەموو ماڵێكەوە.
شانۆ هەر بووەو هەر دەشكرێت و هەر دەشبێت، رەنگە هەندێك لە كارەكان لە ئاستی پێویستدا نەبن، بەڵام كاری باش و جوانیش هەبووە بوون و نەبوونی شانۆ كەمتەرخەمی و ئامادەنەبوونی خەڵكە، خەڵك ئەو ئارەزووەی نەماوە بۆ شانۆ، ئەگەر شانۆییەكی جددیات بكەی لە سێ رۆژ تێپەڕ ناكات، لە پەیمانگا ئێمە ساڵی دوو شانۆمان كردووە، چونكە خەڵك پێیەوە پەرۆش بووە، جێگە نەبووەتەوە بۆ بینینی، بە بوونی خەڵك بەردەوام شانۆ زیندووە.
Top