ئەكتەری بەناوبانگ، سەلما حایك لەبەر خاتری سەگەكەی درۆی كرد

ئەكتەری بەناوبانگ، سەلما حایك لەبەر خاتری سەگەكەی درۆی كرد
سەلما حایك یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە بە خۆشەویستی بێ سنووری بۆ ئاژەڵ ناسراوە، بەتایبەتی بۆ سەگ و چەندین جۆرە ئاژەڵە لە ماڵدا هەیە كە بەخێویان دەكات، و ئێستا لە ماڵی خۆیدا زیاتر لە 30 جوت ئاژەڵی ماڵی جیاجیان هەیە بۆیە بەڵێنی بە هاوسەرەكەی داوە كە هیچی ئاژەڵێك تر بەخێو نەكەن.
لە دیمانەیەكدا سەلما رایگەیاند كە خۆشەویستیی بۆ سەگ وای لێكردووە جارێكیان درۆ لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات و لە پێناو رزگاركردنی ژیانی سەگێك وای نیشاندا كە خیانەتی لە هاوسەرەكەی كردووە، كاتێك لە بولگاریا بوو سەگێكی بچووكی بینی لە سەر شەقام كەوتبوو و پێویستی بە یارمەتی بوو و كاتێك ویستی رزگاری بكا و بیباتەوە بەڵێنەكەی بیر هاتەوە، بۆیە تەلەفۆنی بۆ هاوسەرەكەی كرد و وای نیشاندا كە خیانەتی لێیكردووە و هەست بە تاوان دەكات، بەڵام چارەی دیكەی نەبووە، چونكە بۆ ماوەیەكی زۆر لە بولگاریا بە تەنیا دەمێنێتەوە و داوای لێبوردنیشی لێكرد. بەڵام هاوسەرەكەی دڵنیا بوو لەوەی كە خیانەتی لێ ناكات و یەكسەر پێی گوت: راستەوخۆ بێ پێچ و پەنا پێم بڵێ كە سەگێكت دەستكەوتووە.
Top