(بێدەنگی مێرولەكان) لەبەریتانیا نمایشدەكرێت
سۆران ئیبراهیم هونەرمەندی سینەماكارو دەرهێنەری فیلمەكە لەبارەی ئەو فێستیڤاڵەو لەلێدوانێكیدا رایگەیاند "فیلمی (بێدەنگی مێروولەكان) لەفیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا بەشداری دەكاتو نمایشدەكرێت".
لەبارەی كاتو شوێنی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكەش، سۆران ئیبراهیم وتی " فیلم فێستیڤاڵی ستروبێری لەوڵاتی بەریتانیا لەمانگی سێپتەمبەر ئەنجام دەدرێتو فیلمەكەم لەرۆژی 3ی سێپتەمبەری 2016 نمایشدەكرێت".
وتیشی "لەفێستیڤاڵەكەدا خەڵاتی رێزلێنانمان پێدەبەخشرێت".
سەبارەت بە ناوەڕۆكی فیلمەكەش، سۆران ئیبراهیم وتی "سینۆپسی فیلمەكە باس لەچەمكی مردنێكی شەرەفمەندانە دەكاتو بەباشمزانی پێشكەشی بكەم بە ڕۆحی فەریناز خوسرەوانی ئەو كچە كوردەی لەپێناو پاراستنی شەرەف و ناموسی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو مردنێكی شەرەفمەندانەی هەڵبژارد".
وتیشی "فیلمەكە سەبارەت بە كەسایەتییەكە كە ئومێدی ژیان لەدەست دەدات و وا بیردەكاتەوە جگە لە مردن هیچ ڕێگەیەك نەماوە بۆ ژیانكردن".
لەبارەی ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكەشەوە، دەرهێنەری فیلمەكە وتی:" ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەكە بریتین لە: نووسین و كامێرا و دەرهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: تەها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هەورامی، یاریدەدەرانی كامێرا: محەمەد ڕەزایی، تۆفان ئەبوبەكر، خالید مەولود، دەنگ هەڵگر:محەمەد تۆریوەریان، مۆنتاژ و دەنگ دانەر: سۆران فەهیم، مۆسیقا: هەڵبژاردە، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئەمانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبەرگ: سۆران ئیبراهیم، یاریدەدەری جلوبەرگ: هەردی حەسەن، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: هەردی حەسەن، پەیمان جەمشیدی، سەحەر نیكپور، میكیاژ:عەلی ئەژدەری، یاریدەدەری میكیاژ: مینا موعینی، ڕەنگ:مەیسەم كەمالی، دیزاینی پۆستەر و تیتڕاژ: زانیار كاكەخانی، بەرپرسی ڕاگەیاندن: شۆڕش محەمەد، وێنەگری پشت كامێرا: قادر فەرەجی، یاریدەدەری بەرهەمهێنەر: شاخەوان ئیدریس، بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنگەر حەسەن، یاریدەدەرانی بەرهەم:كەیهان ئەنوەر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، بەرهەمهێنەر: سۆران ئیبراهیم، بەرهەمی:ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق2015".
سۆران ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەم فیلمە بەپشتگیری بەهمەن قوبادی دەرهێنەری بەناوبانگی كورد، بەرهەمهێنراوە.
سۆران ئیبراهیم دەرهێنەری فیلمی (ونبون لەغوبار)ە كە لەچەند فێستیڤاڵێكی نێوخۆیی هەرێمو جیهانی خەڵاتی پێبەخشراوەو هەروەها ساڵی 2014 لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە خەڵاتی لاوی ساڵ وەك باشترین سینەماكار دراوەتە ئەم دەرهێنەرە.
ترەیلەری فیلمەكە لەیۆتیۆب:
https://youtu.be/Q507cAEg_nU
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی فیلمی (بێدەنگی مێرولەكان)