نەریمان سەرقاڵی بەرهەمێکی نوێیە
زۆربەی كارەكانی ئەلبومە نوێكەی نەریمان بابان، لە وڵاتی ئەڵمانیا جێبەجێكراوەو چەندین ئامێری موزیكی جیاوازی تێدا بەكار هاتووەو پێدەچێت لەكۆتایی ئەمساڵ 2016 بڵاوبكرێتەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نەریمان بابان) كە ساڵانێكی زۆرە لە نێو كۆڕی گۆرانی كوردی دا بوونی هەیە، ئەو هونەرمەندە كە نزیکەی (٣٠) ساڵە خەریكی كاری هونەرییە و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای بابان ، لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.