ڕۆژێك لـەگـەڵ پێشــمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە

ڕۆژێك لـەگـەڵ پێشــمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە
لە دوای هێرشە دڵڕەقانەكەی داعشەكانی خیلافەتی ئیسلامی، چەندین بەرهەمی سینەمایی بەشێوەیەكی خۆبەخش لەدایك بوون، كە گوزارشتیان لە زوڵم و تاوانكاریی دەكرد، كە بەرامبەر بە كچانی ئێزیدی و كەمە نەتەوایەتیەكان و ناوچەكانی كوردستان كراوە، لەو نێوەندەشدا سینەماكاران وەك ئەركێك ئێستا سەرقاڵی بەرهەمێكی نوێن لەژێر ناوی (ڕۆژێگ لەگەڵ پێشمەرگە) كە بەرهەمێكی دیكۆدرامیە و (شاخەوان مستەفا)ی بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر، سەرپەرشتیاری گشتی بەرهەمەكەیە و بیرۆكەی (جەماال جەباری)ـیە، هاوكات وەك ئەكتەرێكیش لەو بەرهەمەدا دەبینرێت، كە گرتەكانی لە نێو سەنگەرەكانی پێشەوەی پێشمەرگەدا گیراوە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ دایە.
Top