سوشمیتا سین بیری كاتە زێڕینەكانی دەكات
خانمە ئەكتەری هیندستان سۆشمیتا سین یەكێكە لەوانەی دوای بەدەستهێنانی نازناوی شاجوانی رووی لە سینەما كردووە، لە 22ی مایۆی 1994 ئەم شۆخە هیندییە نازناوی شاجوانی گەردوونی بەدەستهێنا، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە بیست ساڵ بەسەر ئەم رووداوە ئێستاش سۆشمیتا بە سەربەرزییەوە باسی ئەو ساتە دەكات لەم بارەیەوە لە كۆمێنتێك لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام دەڵێ: ئێستاش بیری ئەو ساتە خۆشانە دەكەم كە هەرگیز لە یادم ناچن، ئەو كات بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە هەموو گەلی هیندستان هەستی بە سەربەرزی دەكرد و ئەم نازناوەی بە دەستكەوتێكی گەورە زانیوە، ئەمەش بۆ من دەستكەوتێكی گەورەتر بوو.
هەر بەم بۆنەیە سۆشمیتا چەند وێنەیەكی نوێ و كۆنی خۆی بڵاوكردەوە و دەنگ و سەدایەكی زۆری لە نێو هەوادارانی ئەم ئەكتەرە هەبووە بەتایبەتی لە هیندستان و بەشێك لە چاودێران دەربارەی بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە پێیانوایە زیاتر نهێنی جوانییەكەی خۆی بەو كەسانە بڵێت كە بەدوای جوانیدا دەگەڕێن.