نەجوا كەرەم: خۆشەویستی جوانترین بەڵایە
نەجوا كەرەم یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە هەمیشە بە وردی چاودێری هەواڵەكانی دەكرێت بۆیە دەربارەی ستایلی خۆی دەڵی: زۆر شێوازی جوان لەبەردەمم تێپەڕیون و زۆریان لە مێشكمدا مانەوە تا ئەو كاتەی توانیم شێواز و كلاسیكی هاوچەرخی خۆمم دۆزییەوە.
دەربارەی تایبەتمەندییەكانی جوانییەكەشی دەڵێ: زۆر كەس پێم دەڵێن لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا تو زیاتر كەمەری خۆت بەدەردەخەی ئەویش بە پۆشینی جلوبەرگی تەسك و بەستنی قایش، من هەر لە منداڵییەوە وام زۆر حەز لە كەمەری خۆم دەكەم.