نەجوا كەرەم: خۆشەویستی جوانترین بەڵایە

نەجوا كەرەم:  خۆشەویستی جوانترین بەڵایە
نەجوا دەربارەی كەوتنە داوی خۆشەویستییەوە گوتی: خۆشەویستی موسیبەتێكی ئیجابییە، چونكە ئافرەت لە كاتی خۆشەویستیدا هەست بەوە دەكات كە تووشی موسیبەتێك بووە كاتێك هەست دەكات پیاوێك لێی نزیك دەبێتەوە و رازی دڵی خۆی بۆی دەدركێنی، ئەمەش جۆرێكە لە شەرم كردن و لە هەمان كاتدا تووشی جۆرێك لە گرفت دەبێـتەوە، بەڵام لە راستیدا ئەمە گرفتێكی جوان و خۆشە كە من بە درێژایی ژیانی خۆی چاوەڕێم كردووە، چونكە هیچ موسیبەت و بەڵایەك لەوە خۆشتر نییە كە پیاوێك تۆی خۆش بوێ بە مەرجێك خودی ئەو پیاوە موسیبەت و بەڵا نەبێت.
نەجوا كەرەم یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە هەمیشە بە وردی چاودێری هەواڵەكانی دەكرێت بۆیە دەربارەی ستایلی خۆی دەڵی: زۆر شێوازی جوان لەبەردەمم تێپەڕیون و زۆریان لە مێشكمدا مانەوە تا ئەو كاتەی توانیم شێواز و كلاسیكی هاوچەرخی خۆمم دۆزییەوە.
دەربارەی تایبەتمەندییەكانی جوانییەكەشی دەڵێ: زۆر كەس پێم دەڵێن لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا تو زیاتر كەمەری خۆت بەدەردەخەی ئەویش بە پۆشینی جلوبەرگی تەسك و بەستنی قایش، من هەر لە منداڵییەوە وام زۆر حەز لە كەمەری خۆم دەكەم.
Top