لە میانەی بەرنامەی (What Happens Live) ماریا باسی لە زۆر لایەنی ژیانی هونەری و تایبەتی خۆی كرد لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە جنێڤەر لۆپێز نیكی میناگ بە توڕەییەوە وتی: نایانناسم و هیچی تری نەوت، بەڵام دواتر بێ ئەوەی ناوی كەس بهێنێت بە پێشكەشكاری بەرنامەكەی وت: هیچ لە گۆرانیبێژەكان ناتوانن ركابەرێتیم بكەن و بگەنە ئاستی من، شایەنی باسە لە میانەی پێشكەش كردنی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (Billboard) و كاتێك ماریا گۆرانی خۆی پێشكەش دەكرد لە ڤیدیۆكەدا جنێڤەریش دەركەوت كە سەرقاڵی مۆبایلەكەی بوو ئەمەش لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە بەوە لێكدرایەوە كە ئەو ناكۆكییەی لە نێوانیاندا هەبووە ئێستاش بەردەوامە و چارەسەر نەكراوە. بەڵام جنێڤەر كە لە رێگای میدیاكانەوە ئەو هەواڵەی بیست و وتی: من هیچ رۆڵێكم نییە لەو ناكۆكییە و پێشتر بە پێشكەشكاری بەرناكەشم راگەیاندبوو، من لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنەوە ئەو قسانەم بیست كە دەربارەی من كردبووی، بەڵام بە هیچ شێوەیەك چاوم پێی نەكەوتووە.