هویام نازناوی باشترین دایكی بەدەستهێنا

هویام نازناوی باشترین دایكی بەدەستهێنا
مەریەم ئۆزرلی كە بە سوڵتانە هویام ناسراوە دوای بینینی ئەو رۆڵە میدیاكان بەگشتی گرنگییەكی زۆری پێدەدەن، ئەمەش بە هۆی جوانییەكەی و ئەو رۆڵە جوانەی كە لە زنجیرەی (حریم السلگان) لەگەلأ ئەكتەری ناسراوی تورك خالد ئەرگنش سەركەوتنێكی بێ وێنەیان بەدەستهێنا، بۆیە میدیاكان هەمیشە بە دوای بچوكترین هەواڵیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خوێنەر و بینەری خۆیانی پێ زیاد بكەن.
مەریەم بە رەچەڵەك توركییە، بەڵام لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، ساڵی پار هەواڵی منداڵبوونی گرنگییەكی زۆری پێدرا و زۆر باس لە كچەكەی و بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كرا، بەم دواییە گۆڤارێكی توركی راپرسییەكی ئەنجامدا بۆ دەستنیشانكردنی چالاكترین دایك لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە راپرسییەكەدا مەریەم ئۆزرلی نازناوەكەی بەدەستهێنا. سەرنووسەری گۆڤارەكە لەبارەی ئەم نازناوەوە وتی: هەڵبژاردنی مەریەم بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مەریەم بەردەوام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی لەسەر فەیسبوك و ئەنستگرام هەستی دایكایەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە و لە پێوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هەوادارنی.
لەلایەكی دیكەوە بەم دواییانە مەریەم سەردانی دوبەی كرد بۆ ئەنجامدانی چەند كارێكی هونەری هەرچەندە هۆكاری سەردانەكەی رانەگەیاند، بەڵام لە فەیسبوك و ئەنستگرام نووسیبووی: لە دوبەی گەڕامەوە شوێنێكی زۆر خۆش و دڵگیرە ئەمە یەكەم جارە سەردانی بكەم، بۆ سەردانی دوبەیم كردبوو؟ چاوەڕوانی سوپرایزێك بن بەم نزیكانە رایدەگەیەنم.
Top