سۆناكشی و مالیكا هەرایەكی گەورەیان لە نیپال نایەوە
ئەم دوو ئەستێرەی بۆڵیۆد لەلایەن كۆمەڵەیەكی خێرخوازییەوە بانگهێشت كرابوون كە هاوسەری فەرماندەی سوپای بیپال بەڕێوەی دەبات بۆ كۆكردنەوەی كۆمەكە بۆ قوربانیان ئەو بومەلەرزە بەهێزەی كە پار ساڵ لە وڵاتەكە روویدا، بەشێك لە میدیاكان ئەم دوو ئەكتەرەیان بە پاڵەوانی ئابرو چوون و بێ رەوشتی وەسف كرد كە نەدەبوایە سوپا لە فڕۆكەخانە بە رەسمی پێشوازییان لێ بكات، و لە راپۆرتەكانیاندا هێرشێكی توندیان كردە سەر سوپا و فەرماندەكانی بەتایبەتی دوای ئەوەی بە رەسمی پێشوازیی لێیان كرد و رایانگەیاند كە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی لەق بوونی بناغەی سوپا و لە گەورەیی و كەرامەتی كەم دەكاتەوە.
بەڵام سەرەڕای ئەو رەخنە زۆرە وتەبێژی فەرمی سوپای نیپال لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە سوپا پێیوایە هیچ كارێكی هەڵەی ئەنجام نەداوە بە پێشوازی كردن لەم دوو ئەستێرە و ئەوەی روویدا لەلایەن سوپاوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بووە لەگەڵ پۆلیس بۆ پاراستنی ژیانی ئەم دوو ئەستێرەیە لە كاتی سەردانیان بۆ نیپال.