كوردستان هاوشانی جیهان فیلمەكانی هۆڵیود نمایش دەكات

كوردستان هاوشانی جیهان فیلمەكانی هۆڵیود نمایش دەكات
لە نوێترین هەنگاودا (هۆڵی سینەما) لە هەولێر، بە ڕەنگێكی نوێ لە نێو ڕۆیاڵ مۆڵ دەست دەكات بە نمایش كردنی فیلمە بیانیەكان، بەتایبەت ئەو فیلمانەی كە یەكەم جارە لە وڵاتەكەی خۆیان نیشان دەدرێن.
(ئەحمەد زیرەك) خاوەنی (هۆڵی سینەما) لە لێدوانێكیدا دەڵێت: جیاواز لە سینەماكانی دیكە، ئێمە بڕیارمانداوە فیلمەكانی (box office) و نوێترین بەرهەمە كوردیەكان لە كوردستان نیشانی بینەری سینەما بدەین، ئەمەیش بە ڕەچاوكردنی بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، بۆ برا پێشمەرگەكانیش ئۆفەرێكی تایبەتمان هەیە، كە لە 50% داشكان لە نرخی بلیتەكانیان دەكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش چەند ساتێك چێژ لە هونەری سینەما وەرگرن، جگە لەوانەش ئامادەكاری بۆ چەندین ئاهەنگ و بۆنە و یادە تایبەتەكان دەكەین.
گوتیشی: ئەگەر بڕەخسێت یارییە نێودەوڵەتیەكان بۆ ئارەزوومەندانی وەرزش لە هەرێمی كوردستان دەگوزاینەوە، مەبەستیش لەو كارەی ئێمەدا دروست كردنی كەشێكی جیاوازە بۆ خەڵكی خۆمان تا بتوانین لە نێو سینەمادا كات و ساتێكی خۆش بە بینەر ببەخشین.
داواش لە دەرهێنەر و فیلمسازان دەكەین، كە نوێترین بەرهەمەكانیان بێنن لە هۆڵەكانی ئێمەدا نمایشی بكەین، كە بە بەرزترین كوالێتی ئێستا كراوەیە.
Top