براد بێت خیانەت لە ئەنجلینا دەكات

براد بێت خیانەت لە ئەنجلینا دەكات
ماڵپەڕی (Radar ON Line) چەند وێنەیەكی ئەستێرەی سینەمایی هۆڵیۆد براد پێتی هاوسەری خانمە ئەكتەر ئەنجلینا جۆلی بڵاوكردەوە لە میانەی وێنەگرتنی دوایین فیلمی خۆی كە بە ناوی (Allied) و خانمە ئەكتەر لیزی كاپلان رۆڵی پاڵەوانی لەگەڵدا دەبینێت و پێشبینی كرد ئەم پێوەندییە ببێتە ناپاكی هاوسەری.
لە زۆربەی وێنەكاندا براد لیزی ماچ دەكات و بەگوێرەی ماڵپەڕی ناوبراو ئەو ماچانەی لە چوارچێوەی سیناریۆی فیلمەكە نەبوون و بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە ئەمە دەچێتە خانەی ناپاكی براد لە ئەنجلینا جۆلیی هاوسەریی كە لە ئێستادا باری تەندروستی خراپە و كێشی لەشی بەشێوەیەكی ترسناك دابەزیوە.
چەند سەرچاوەیەكی دیكەی نزیك لە فیلمەكە رایانگەیاند كە هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی وێنەگرتنی فیلمەكە جۆرێك لە نزیك بوونەوە لەنێوان براد و لیزی هەستی پێدەكرا ئەمەش ئەو پێشبینییەی ماڵپەڕەكە راست دەكاتەوە، لەلایەكی دیكەوە چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەنووسی هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە پێوەندییەك لە نێوان براد و خانمە ئەكتەری فەرەنسی ماریۆن كۆتیاردا كە ئەویش یەكێك لە بەشداربووەكانی فیلمەكە.
ماڵپەڕەكە پرسیاری ئەوەی كردووە لە كاتێكدا ئەنجلینا جۆلی لە نێوان ژیان و مەرگدایە و باری تەندروستی زۆر خراپە، برادی هاوسەری تا چەند یارمەتیی دەدات بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە رزگاری بێت؟
Top