كیم لەبەر ئەنتەرنێت كوبای جێهێشت

كیم لەبەر ئەنتەرنێت كوبای جێهێشت
ئێستا ئەنتەرنێت بووەتە بەشێكی سەرەكی لە ژیانی خەڵك بەتایبەتی كەسایەتییە ناسراوەكان و هونەرمەندان كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانن دەستبەرداری بن، چونكە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بەردەوام پێوەندییان بە جەماوەریانەوە و گەیاندنی دوایین هەواڵ و چالاكییە هونەرییەكانی خۆیان و بیروڕایان دەربارەی بابەتێكی دیاریكراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە رۆژانە سەدان هەزار هەوادارانیان سەردانیان دەكەن.
بەم دواییە ئەستێرەی تەلەفزیۆن و خانمە نمایشكاری جلوبەرگ كیم كارداشیان سەردانی وڵاتی كوبای كرد بۆ بەسەر بردنی چەند ساتێك لەگەڵ خێزانەكەی، بەڵام بەر لە تەواوبوونی وادەی سەردانەكەی ناچاربوو بە فڕۆكەیەكی تایبەت بگەڕێتەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس و كۆتایی پێ بێنێت.
لە بارەی ئەم كارەی كیم بە توڕەییەوە رایگەیاند: كوبا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە دەمێكە حەزم دەكرد سەردانی بكەم، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی ماوەیەكی زۆر لەوێ بمێنمەو و ناچاربووم سەردانەكەم كۆتایی پێ بێنم، چونكە خزمەتگوزارییەكانی ئەنتەرنێت زۆر لاوازن، بەهەمان شێوە سیگناڵی مۆبایلیش ناگاتە هەموو شوێنێك، ئەم دووەش بۆ من زۆر زەروور و پێویستن و بوونەتە بەشێك لە ژیانم و هۆكاری بەردەوامی پێوەندییەكانمە بە جیهانەوە.
شایەنی باسە كیم كارداشیانی تەمەن 35 ساڵ بەوە ناسراوە كە ئاڵوودە بووە بۆ بەردەوامی پێوەندیی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لە نێو ئەستێرەكان وا ناسراوە كە زۆرترین كات لەسەر ئەنتەرنێت بەسەر دەبات.
Top