دیزی شا دژی هاوسەرگیری سەلمان خانە

دیزی شا دژی هاوسەرگیری سەلمان خانە
خانمە ئەكتەری هیندی دیزی شا لە لێدوانێكیدا كە تا راددەیەكی زۆر بۆ هەوادارانی مایەی نیگەرانی و سەرسامی بوو، رەتی كردەوە كە سەلمان خان هاوڕێی نزیكی بە نیاز بێت بەم زووانە ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەستێرەی یۆلیا فانتۆر كە بێژەرێكی ناوداری رۆمانییە پێك بهێنێت و هەواڵەكەی بە نا درووست وەسف كرد.
پێشتر چەند راپۆرتە هەولبَێك ئاماژەیان بەوە كردبوو كە سەلمان خانی ناسراو بە بەناوبانگترین زگورتی بە نیازە لە ماوەیەكی نزیكدا بچێتە ژیانی هاوسەرییەوە، بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەم راپۆرتانەدا دیزی شای هاوڕێی نزیكی سەلمان خان ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە و رایگەیاند كە ئەو دژی پرۆسەی هاوسەرگیرییە بە شێوەیەكی گشتی بۆیە نایەوێ لە ئێستادا سەلمان خان بچێتە نێو ژیانی هاوسەرییەوە، دیزی لە درێژەی قسەكانیدا وتی سەبارەت بەم هەواڵەوە بە پێكەنینەوە وتی : ئەم هەواڵانە راست كە باس لە ناكۆكی نێوان من و یۆلیا دەكەن سەبارەت بە سەلمان خان،، چونكە سەلمان خان تەنیا هاوڕێیەكی نزیكی منە، بەڵام من بە هەموو شێوەیەك دژی پرۆسەی هاوسەرگیریم، بۆیە بە هیچ شێوەیەك حەز ناكەم كەس لە هاوڕێكانم ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنن، ئەمە پێوەندی بە نێوانی من و سەلمان خان و یۆلیاوە نییە، بەڵكو من بەم شێوەیە لە ژیان دەروانم.
Top