كیت هێشتا وەفادارە بۆ لیۆناردۆ
لە كاتی راگەیاندنی ناوی لیۆناردۆ وەك براوەی خەڵاتی ئۆسكار یەكەم كەس كە پیرۆزبایی لێكرد كیت وینسلت بوو و بەشێوەیەك زۆر سەیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و دوای لە باوەش گرتنی چاوەكانی پڕ فرمێسك بوون و كاتێك لیۆناردۆ وتەكەی پێشكەش كرد فرمێسكەكانی كیت سەرنجی راكێشا و ئاماژەی پێكرد.
پێش راگەیاندنی براوەكانی ئۆسكار كیت بە تۆڕی (BBC) راگەیاندبوو دوای ئەو رۆڵە بێ وێنەیەی لیۆناردۆ لە فیلمی (The Reverant) پێشكەشی كرد ئەگەر خەڵاتی باشترین ئەكتەر بەدەست نەهێنێت ئەوا بە یەكجار بایكۆتی ئۆسكار دەكات، چونكە ئەم ساڵ كەس لە لیۆناردۆ شایستەتر نییە.
شایەنی باسە كیت كە لە ساڵی 2008 خەڵاتی ئۆسكاری بە دەستهێنا ئەم ساڵیش پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین رۆڵی لاوەكی لە فیلمی (Steve Jobs)، بەڵام نەیتوانی بەدەستی بهێنێت.