یارا دەبێتە باڵیۆزی بەها مرۆییەكان

یارا دەبێتە باڵیۆزی بەها مرۆییەكان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە لیژنەی خاچی سوری لوبنانی نازناوی باڵیۆزی بەها مرۆییەكانی بەخشییە كچە گۆرانیبێژی لوبنانی یارا، بەم بۆنەیەشەوە هاوڕێیانی چەندین بروسكەی پیرۆزباییان بۆی نارد لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
بڕیار وایە لە ئاهەنگێكی گەورەدا كە بەم بۆنەیە لە بارەگای سەرەكیی لە بەیروت ساز دەكرێت، خاچی سوری لوبنانی بە فەرمی ئەمە رابگەیەنێت، لەم بارەوە سەرچاوەیەك لە خاچی سور رایگەیاند بەخشینی ئەم نازناوە بە یارا لە ئەنجامی ئەو كارە خێرخوازانەیە كە لە بواری مرۆیی و خێرخوازیدا ئەنجامیداون بۆیە ئەو شایەنی ئەم نازناوەیە، لە هەمان ئاهەنگدا چەند دیمەنێكی جیاجیا كارە خێرخوازییەكانی یارا و جوانترین دەركەوتنەكانی نمایش بكرێن.
Top