پەرواز به (خۆشەویستی لە کوردستان) رازى بوو

پەرواز به (خۆشەویستی لە کوردستان) رازى بوو
دوای خوێندنەوەی سیناریۆی "خۆشەویستی لە کوردستان" کە یەکەم بەرهەمی هاوبەشی سینەمایی میسر و کورستانە، خانمە هونەمەندی کورد ئەستێرەی "ئەرەب ئایدل "پەرواز حوسێن" رەزامەندی دەربڕی بەشداری پاڵەوانیەتی فیلمەکە بکات لەگەڵ ئەستێرەی بواری گۆرانی و نواندنی میسری "تامر حوسنی".
لە لێدوانێکی تایبەتدا "پەرواز" گوتی: ئەوە خەونی چەند ساڵەی منە کە نواندن بکەم و لە فیلمێکدا لە گەڵ هونەرمەند "تامر حسنی" بەشداربم، بۆیە هەوڵی جدی بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژە گرنگە دەدەم، وەک پێشتریش خەونی گەیشتنم بە بەرنامەی ئەرەب ئایدل هەبوو و پێێ گەیشتم. پەرواز لە رێگەی خۆیەوە داوا لە هەموو کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکات کە بەشدار و سپۆنسەربن بۆ سەرخستنی ئەم فیلمە، چونکە سەرکەوتنی پڕۆژەکە دەروازەیەکی گرنگە بۆ بواری وەبەرهێنان لە سینەمادا.
بۆ زیاتر روونکردنەوە و پێشهاتەکان و وردەکاری پرۆژەکە لیژنەی باڵای بەرهەمهێنانی فیلمە (کەریمۆک، پشتیوان عەبدوڵلا، هاوار مستەفا خان) بە ئامادەبوونی پەرواز حوسێن)ی پاڵەوانی فیلمەکە، پرێس کۆنفرانسێک لە هەولێری پایتەخت سازدەکرێت.
فیلمی خۆشەویستی لە کوردستان، سیناریۆی "هاوار مستەفا خان" ە بەرهەمی گۆلدن ئارت و کەرتی تایبەتی میسرییە، لە ماوەی داهاتوودا قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئاشکرا دەکرێت.
Top