یوسرا تەنیا لە ركابەرایەتی یەك كەس دەترسێ
یوسرا هەر لەم بارەیەوە رایگەیاند: من هیچ كاتێك لە ركابەرێتی نەترساوم و حیسابم بۆی نەكردووە، تاكە هونەرمەند كە من لەوە بترسم ركابەرێتیم بكات هونەرمەندی گەورە عادل ئیمامە، چونكە پێوەندی من و عادل ئیمام لە هاوڕێیەتی تێی پەڕاندووە و ئێستا بۆتە نزیكترین كەس بۆ من لە نێو هونەرمەندان، بۆیە بە ئاشكرا دەڵێم جگە لە (زعیم) هەست دەكەم من تەنیا ركابەرایەتی خۆم دەكەم.
یوسرا سەبارەت بە خالد سەلیمی هاوسەری وتی: لە سەرەتای ژیانی هاوسەرێتیمان زۆر لێی توڕە دەبووم، چونكە حەزی نەدەكرد بە یەكەوە دەركەوین، لە كاتێكدا من زۆر حەزم دەكرد خەڵك بە یەكەوە بمانبینن، بەڵام دواتر بۆم دەركەوت كە من هەڵەم و بۆچوونی ئەو راست بوو، سەرەڕای ئەمەش زۆر شتی هاوبەش لە نێوان من و هاوسەرەكەم هەیە وەك حەز كردن بە دانیشتن لە ماڵەوە، بەڵام لەوەشدا ئەو توانای لە من زیاترە و دەتوانێت ماوەی مانگێك بە تەنیا لە ماڵەوە بێت بێ ئەوەی هەست بە بێزاری بكات.