پەرواز حسێن خوێندنەوە بۆ عەشق دەکات

پەرواز حسێن خوێندنەوە بۆ عەشق دەکات
دوای ماوەیەک لە کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆژەی فیلمی سینەمایی (خۆشەویستی لە کوردستان) کە بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتی میسرە، رۆژی (2016-4-30) لە شاری هەولێر کۆمپانیای گۆلدن ئارت بۆ کاری هونەریی، لە رێورەسمێکی فەرمیدا و پاش گفتوگۆیەکی تێرو تەسەلی هونەریی، دەقی سیناریۆی فیلمەکەی رادەستی خانمە هونەرمەندی کورد "پەرواز حوسێن" ئەستێرەی ئەرەب ئایدل کرا، کە لەلایەن (هاوار مستەفا خان) نووسراوە.
لەو رێورەسمەدا بەڕێزان ( پشتیوان عەبدوڵا، کەریم غەفور"کەریمۆک"، هاوار مستەفا خان)، ئەندامانی دەستەی باڵای گۆلدان ئارت و بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە جەختیان لەسەر بەرەوپێشەوەچوونی کارەکانی فیلمی سینەمایی هاوبەشی کوردیی- میسری کردەوە و بە بایەخەوە گرنگی کاریی هاوبەشیان تاوتوێکرد.
فیلمی (خۆشەویستی لە کوردستان)، تاکە پڕۆژەی هاوبەشی سینەماییە کە لە پاڵەوانیەتی ئەستێرەی بواری گۆرانی و نواندن هونەرمەند (تامر حوسنی) و ئەستێرەی ئەرەب ئایدل (پەرواز حوسێن)ە.
وابڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی کۆتایی بێت و بکەوێتە بەردیدەی بینەرانی لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی عەرەبی.
Top