یانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری په‌روه‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی چالاكی (7) هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین باسی له‌ كێشه‌كانی گۆرانی كوردی كرد

یانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری په‌روه‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی چالاكی (7) هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین باسی له‌ كێشه‌كانی گۆرانی كوردی كرد
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28/4/2016 هونه‌رمه‌ند ماهیر ئه‌مین ، مێوانی یانه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی بوو، له‌ سیمینارێكدا باسی له‌ كێشه‌كانی گۆرانی كوردی كرد ،سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند باسی چه‌ند قۆناغێكی گۆرانی كوردی كرد له‌ سه‌ره‌تادا گۆرانی به‌ دۆكیومێنت كراو له‌ سالی 1929 بۆ گۆرانیه‌كانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و تا ده‌گاته‌ی قۆناغی دوای ڕاپه‌رین روونكردنه‌وه‌، ڕه‌گه‌ز و پێكهێنه‌كانی گۆرانی له‌ هه‌ر قۆناغێك و خاڵی به‌هێز و لایه‌نه‌كانی تری به‌ نموونه‌ی زیندوو خسته‌ڕوو.هه‌روه‌ها په‌نجه‌ی خسته‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانبێژ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان .
له‌ لایه‌كی تری باسه‌كه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی گۆرانبێژان له‌گه‌ڵ زمان و په‌یڤ وده‌نگه‌كان كه‌ زۆرجار نه‌بوونی زانیاری پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆته‌ كێشه‌ بۆ میلۆدی و بۆ گوێگر و ته‌نانه‌ت بۆ خودی گۆرانبێژ.
هاوكات له‌گه‌ڵ باسكردنی كێشه‌كانیش چه‌ند نموونه‌یه‌كی زیندووی گۆرانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند(به‌ هاوكاری به‌رێزان زیره‌ك ئه‌مین و دڵدار وریا ئه‌حمه‌د) پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا بۆزیاتر روونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و باسكردنیان به‌ شێوه‌یه‌كی ووردتر ، ئه‌مه‌ش زیاتر زیندوویه‌تی به‌ ناوه‌رۆكی باسه‌كه‌ به‌خشی .
Top