"سولتانە هویام" بۆ پڕۆژەیەکی "بەھمەن قوبادی" سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
بە پێی زانیاراییەکان، ئەکتەری ناوداریی تورکی "مریەم ئوزەرلی" و ئەکتەری سەرەکی زنجیرە دڕامای "حەریم سوڵتان" لەگەڵ بەرھەمھێنەرێکی ناوداریی تورک لەسەر بانگێھشتی سینەماکاریی ناوداریی کورد "بەھمەن قوبادی" ڕۆژیی چوارشەمە ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٦ سەردانی شاری ھەولێر دەکات و تاکوو ڕۆژی شەمە ٣٠ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و وادیارە لەسەر پڕۆژیەکی نوێی قوبادی سەبارەت بە پێشمەرگە و شنگال، لەگەڵ ئەم سینەماکارە بەئەزموونە کوردە دیدار و چاوپێکەوتن بکەن.
پڕۆژەی "پێشمەرگە و شنگال"، نوێترین بەرھەمی سینەمایی "بەھمەن قوبادی"یە کە دوای ئامادەکردنیی کارە سەرەتاییەکانی قۆناغی بەرھەمھێنان و ڕەخساندنیی ھەلی گونجاو، واباس دەکرێت کە تا کۆتایی ئەمساڵ دەست بە وێنەگرتنی بگیرێت.
وادیارە "مریەم ئوزەرلی" ھەر لەم سەردانەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان، سەردانی شار شنگال بکات و لە نزیکەوە چاویی بەم شارە و بەرخۆدانی پێشمەرگە لە ڕزگارکردنیی ئەم شارە کوردنیشنە بکەوێت.