بەخششێكی نوێی هونەرمەند (ئەرسەلان دەروێش) لەیادی( شێكسپیر)دا

بەخششێكی نوێی هونەرمەند (ئەرسەلان دەروێش) لەیادی( شێكسپیر)دا
بەبۆنەی تێپەڕبوونی (400) ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نووسەرو شاعیری گەورەی جیهانیی ( ولیام شێكسپیر) ، لە دەستپێشخەرییەكی دانسقەدا هونەرمەند (ئەرسەلان دەروێش) بۆ یەكەمین جار لە بواری دانانی ژێر نووسی كوردی بۆ شانۆگەرییە تۆماركراوەكانی ئەم بلیمەتە: ئەركی وەرگێڕان و كۆپیكردنی پێنج لە شاكارەكانی لە ئەستۆ دەگرێت و بە سەدان دانەی لێ كۆپی دەكات و بەدیاری بەسەر بەرێوەبەرایەتییەكانی هونەری شانۆ و كۆلێژ و پەیمانگاكانی هونەرە جوانەكانی كوردستان دابەشی دەكات، شانۆگەرییەكان بریتین لە:
1- هاملێت
2- شا لیەر
3- رۆمیۆو جولێت
4- یۆلیۆس سیزەر
5- ئۆتێلۆ
شایانی باسە ئەم چالاكییە هونەرییە گەورەیە كە لەدرێژەی بەخششە خۆبەخششەكانی دەرهێنەروشانۆكار(ئەرسەلان دەروێش) دوای نمایشكردنی شانۆیی (گەمە) لەمانگی شوباتی رابردووداو چاپ و بڵاوكردنەوەی رۆژنامەی شانۆ و رۆژژمێری (شێكسپیر) لە رۆژی جیهانیی شانۆدا لەمانگی ئازاردا دێت، كە هەر پێنج شانۆییەكە لە وەرگێڕان و جێبەجێكردنی ( قانیع كاكەیی)ە و هەر لەم مانگەدا لە چەندین شاردا هەفتەی نمایشی هونەریی بۆ سازدەدرێت.
Top