سەلمان خان پۆلیس تۆمەتبار دەكات

سەلمان خان پۆلیس تۆمەتبار دەكات
ماوەیەك بەر لە ئێستا لە چەند سەرچاوەیەكی هیندستان بڵاوكرایەوە كە ئەكتەری ناسراوی هیندستان سەلمان خان ئۆتۆمبێلەكەی بە خێرایی لێخوڕیوە لە ئەنجامدا خۆی بە چوار كەسدا كێشا و بووە هۆی بریندار بوونیان، بۆیە چەند كەسێك داوایان كرد كە پێویستە بە توندترین شێوە سزا بدرێت، چونكە ئەو كەسێكی دیار و بەرچاوی نێو كۆمەڵگایە و نابێ ئەم جۆرە هەڵانە بكات.
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەر رووداوەكە سەلمان خان هاتە دەنگ و بێ تاوانیی خۆی لەم رووداوە راگەیاند و پۆلیسی بە هەوڵدان بۆ تێوەگلانی لەم كێشەدا تاوانبار كرد، سەلمان خان زیاتر وتی: من بە هیچ شێوەیەك دەستم لەو رووداوەدا نەبوو، چونكە شوفێرەكەم ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی و تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی ڤیدیۆیی یان شاهیدێك نییە لەسەر ئەوەی كە من خۆم ئۆتۆمبێلم لێخوڕی بێت ئەو شەوەی رووداوەكە روویدا، بۆیە هەست دەكەم كەسانێك هەبن لە پۆلیس هەوڵ بدەن من تووش بكەن و تۆمەتی نادرووستم بۆ هەڵببەستن و نازانم مەبەستیان چییە لەمە.
Top