مۆنیكا: پیاوان ئارەزووی خیانەتیان زیاترە
یەكێك لەو بابەتە گرنگانەی كە مۆنیكا باسی كرد خیانەتی هاوسەری بوو و وەڵامەكەی دەربارەی ئەم بابەتە تا راددەیەك مایەی سەرسوڕمان بوو كاتێك بە راشكاوی وتی: خیانەتی هاوسەری زیاتر لە پیاوانەوە دێت نەك ئافرەتان، چونكە بە هەموو شێوەیەك دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی خیانەتیان هەیە، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی كاردانەوە لەلایەن ئافرەتان بەرامبەر بەم كارەیان، بۆیە ناكرێ گلەیی تەنیا لە ئافرەتان بكرێ.
ماوەیەك بەر لە بەشداری كردنی لەم بەرنامەیەدا مۆنیكا دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی رایگەیاندبوو: من خۆم بە كەسێكی تەمبەڵا دەزانم، چونكە تا ئێستا بە بەردەوامی نەچوومەتە هۆڵەكانی وەرزش بۆ ئەوەی كێشم دابەزێت یان هیچ نەبێت بە رێكی بمینێتەوە، مۆنیكا هەروەها ئاماژەی بەوە كردبوو كە زۆر بیر لە دابەزاندنی كێشی لەشی ناكاتەوە و زۆریش حەز لە خواردنی شوكۆڵاتە و مەكرۆنی دەكات و كاتێكی زۆریش لەگەڵ هاوڕێیانی لە چێشتخانەكان بەسەر دەبات.