سه‌میره له چی دەترسێ؟؟
له میانه‌ی به‌رنامه‌یەیەکی تەلەفزیۆنیدا سه‌میره سه‌عید باسی له‌وه كرد كه ژیانی هه‌میشه پڕ بووه له دژبه یه‌كه‌كان وه‌ك جورئه‌ت و شه‌رم، هێز و لاوازی خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ به‌رامبه‌ر و رقی به‌رامبه‌ر، هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌ش دانا كه هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی له كاری هونه‌ری وای 40 ساڵ له‌م مه‌یدانه بۆ خۆشه‌ویستیی بۆ هونه‌ر و گۆرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێ: هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك خۆشه‌ویستیی بۆ كاری خۆی هه‌بێت و قوربانی بۆ بدات بێگومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌میره هه‌روه‌ها دان به‌وه ده‌نێت كه زۆر جار ده‌نگی خۆی هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست ده‌رنه‌كه‌وێت و تووشی هه‌ڵوێستی ناخۆشی بكاته‌وه، چونكه خۆی به كه‌سێك ده‌زانێت كه به‌دوای پاره‌و سامانه‌وه نییه و ته‌نیا وه‌ك خۆشه‌ویستیی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی و رێز گرتن له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گۆرانی ده‌ڵێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌میره سه‌عید رایگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی ده‌توانێت و ته‌ندروستیی رێگای پێ ده‌دات به‌رده‌وام ده‌بێت له گۆرانی وتن، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین كات بۆ كوڕه تاقانه‌كه‌ی ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پاشه‌ڕۆژێكی پرشنگداری بۆ دابین بكات.