كیدمان ئازادە
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (كۆنتاكت میوزیك) لەسەر زاری كیدمانەوە رایگەیاند كە ئۆربانی تەمەن 57 ساڵ هەست بە خۆشەویستی و ئارامی دەكات لەگەڵ كاتێك لەگەڵیدایە و لە هەمان كاتدا بە هیچ شێوەیەك رێگریی لێناكات لەوەی كە بەرووتی دەربكەوێت لە هەندێك فیلمدا یاخود بەشداری لە هەندێك فیلمدا بكات كە دیمەنی رووت و رووژێنەری تێدایە جا لەگەڵ هەر ئەكتەرێك بێت، تەنانەت ئەگەر ئەو ئەكتەرە كۆلین فێرسی بەریتانیش بێت، ماڵپەڕی ناوبراو ئەم قسەیەی كیدمان وەك وەڵامێك لێكدایەوە بۆ ئەوە كەسانەی كە دەیانگوت ئۆربان حەز ناكات كیدمان بە هیچ شێوەیەك رۆڵی لەگەڵدا ببینێت.
دەربارەی دوایین فیلمی خۆیشی كە دیمەنێكی رووتی تێدایە، كیدمان وتی: دیمەنەكە زۆر زۆر خێرا بوو، شایەنی وتنە، نیكۆڵ كیدمان نیكۆڵ كیدمان بۆ ماوەی 11 ساڵ هاوسەری تۆم كرۆز بوو و پێشتر لە چەند فیلمێكدا دیمەنی رووتیان هەبوو، ئێستاش ماوەی 8 ساڵە هاوسەری كیس ئۆربانی موزیكژەنی جیهانییە.