ئیڤا لۆنگۆریا دەبێتە باڵیۆزی جوانی

ئیڤا لۆنگۆریا دەبێتە باڵیۆزی جوانی
زۆ رلە ئەكتەر و كەسایەتییە ناودارەكان لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە بەتایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بە باڵیۆزی جیاجیا دیاری دەكرێن و لە سەر ئاستی جیهان دەناسرێن، لە میانەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (the Global Gift Gala) كە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئەنجامدرا خانمە ئەكتەری ئەمریكی ئیڤا لۆنگۆریا بە باڵیۆزی جوانی دەستنیشانكرا.
لە ئاهەنگەكەدا كە چەند خانەیەكی ناسراوی جلوبەرگ و جوانكاری لەسەر ئاستی جیهان سازی دەكەن ئیڤای تەمەن 42 ساڵ بە كراسێكی زێڕی و بێجی ئامادە بوو، لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم نازناوە دەربڕی و وتی: من لە ژیانی هونەریمدا چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرم بە دەستهێناوە و، بەڵام ئەمە یەكەم جارە نازناوێكی لەم شێوە بەدەست بهێنم بۆیە ناتوانم وەسفی خۆشحاڵی خۆم بكەم سوپاس بۆ هەموو لایەك.
شایەنی وتنە لەكاتی پێشكەش كردنی وتارەكەی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان چووە سەر تەختەی شانۆ و ئیڤای ماچ كرد و چەند وێنەیەكیشیان بۆ یادگاری گرت، دواتر داوای لە ئیڤا كرد كە هاوكاری بكات بۆ نیشاندانی تواناكانی خۆی لە گۆرانی وتن و بە یەكەوە گۆرانییەكیان وت كە بووە مایەی رەزامەندی ئامادەبووان.
Top