كارە نهێنییەكەی بیلین بزانە

كارە نهێنییەكەی بیلین بزانە
خانمە ئەكتەری توركی بیلین كارهان كە بە (سوڵتانە مەریەم) ناسراوە رایگەیاند كە زۆر حەز لە خواردن و ئامادە كردنی شیرینەمەنییەكان دەكات و زۆر جار سەردانی ئەو وڵاتانەش دەكات كە بە شیرینەمەنییەكان ناسراون تەنانەت خەونیش بەوەوە دەبینێت رۆژێك لە رۆژان شوێنێكی تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ فرۆشتنی.
هەر سەبارەت بە شیرینی و خواردنی شیرینییەوە بیلین رایگەیاند كە لە كاتی وێنەگرتنی زنجیرە (حریم السلگان) لە شوێنێكی فرۆشتنی شیرینەمەنی كاری كردووە و لەم بارەیەوە وتی: دەمەوێ نهێنییەكی خۆم ئاشكرا بكەم كە تا ئێستا كەس پێی نەزانیوە ئەویش ئەوەیە كە من بۆ ماوەی دوو مانگ لە شوێنێكی فرۆشتنی كێك لە ناوچەی (ئۆلۆس) كارم كردووە ئەمەش هاوكات لەگەڵ وێنەگرتنی دیمەنەكانی (حریم السلگان)، بەڵام كەس لە هاوڕێكانم دركی بەوە نەدەكرد، چونكە دوای تەواو بوونی وێنەگرتن دەچووم لەو شوێنە كارم دەكرد و هەرچەندە خۆیشم كاری خزمەتگوزاریم بۆ میوانەكان دەكرد، بەڵام هیچ كرێیەك وەربگرم، مەبەستی من زیاتر ئەوە بوو فێری چۆنیەتی ئامادەكردنی جۆرەكانی شیرینەمەنی بم.
بیلین ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو كەسانەی دەهاتنە ئەو شوێنە و منیان دەبینی باوەڕیان نەدەكرد، بۆیە زۆر بە دەگمەن داوایان لێدەكردم كە شیرینییەكانیان پێشكەش بكەم، بەڵكو زیاتر داوای وێنەگرتنیان دەكرد، ئەوەشی خستەروو كە شارەزاییەكی باشی لەو كارە نهێنییە وەرگرت و وتی: زۆر سوپاسی خاوەنی ئەو شوێنە دەكەم كە دەرفەتی پێدام، چونكە شارەزاییەكی باشم وەرگرت بەجۆرێكی ئێستا دەتوانم شوێنێكی تایبەت بە خۆم دابنێم.
Top