کەتایۆن رەیاحی خۆشەویستیم بۆ هونەر بێ سنوورە
زولەیخای هاوسەری پادشای میسر و عاشقەكەی یوسف پێغەمبەر ، لەم بارەیەوە كەتایۆن دەڵێ: رەنگە لەرووی چیرۆك و بەسەرهات و كاریگەریی بەسەر خەڵك رۆڵی زولێخا جیاواز بێت، بەڵام لەرووی هونەرییەوە بۆ من هیچ جیاوازییەكی نەبوو لەگەڵ ئەو رۆڵانەی پێشتر بینیومە، بەڵام وەك كەتایۆن بە حوكمی ئەو سەركەوتنەی دراماكە بەدەستی هێنا و منی زیاتر ناساند ئەمە تا رادەیەك ئەركی منی قورستر كرد، بۆیە رێگا بە خۆم نادەم كە رۆڵێكی دیكە ببینم ئەگەر بزانم كاریگەریی دەبێت لەسەر ئەو سەركەوتنە و ئەو ناوبانگە لە رۆڵی زولێخا بەدەستم هێنا، لەبەر ئەوەشە هەر كارێكم پێشكەش بكرێت زۆر بە وردی لێی دەروانم و چەند جارێكیش دەیخوێنمەوە و بە قوڵی بیری لێدەكەمەوە ئینجا بڕیاری لەسەر دەدەم.
خۆشەویستی كەتایۆن بۆ هونەر وەك خۆی دەڵێت بێ سنوورە و بەردەوامی لە كاری هونەری بە مانەوە و ژیانی خۆی دەبەستێتەوە و ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ئەو لە وڵاتێكدا دەژیت كە هونەری نواندن تێیدا لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و ئەویش سوودی لەوە بینیوە، بۆیە دەڵێ: تا لە ژیاندا مابم لە كاری هونەریش بەردەوام دەبم و هەوڵ دەدەم خزمەتێك بە بواری هونەر بگەیەنم بەتایبەتی لە سینەمای ئێرانی كە لە ئاستێكی بەرزدایە و نەك تەنیا بۆ خۆمان بەڵكو میللەت و وڵاتانی دیكەش سوود لە ئەزموونی ئێمە وەردەگرن.