شوان عەتوف تەپڵو بەرد دەخاتە سەر تەختەی شانۆ
بینەرانو عاشقانی شانۆ دەتوانن لەمڕۆوە لەبەردەم هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد-سلێمانی كەدەكەوێتە تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی بلیت ببڕن.
وەك رێزلێنانێك بۆ نەبەردییەكانی پێشمەرگەو گەریلاو شەڕڤانان، تكتی بینینی شانۆگەرییەكە بۆ پێشمەرگەو گەریلاو شەڕڤانان بێبەرامبەرە.
شانۆگەریی (تەپڵو بەرد) رۆژی 15/4/2016و رۆژانی دوایی لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی كورد-سلێمانی، تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمرجنسی نمایش دەكرێت.
شوان عەتوف ئەكتەرێكی ناسراوی كوردەو جگە لەپێشكەشكردنی چەند شانۆگەرییەك، پاڵەوانێتی چەند فیلمێكی سینەمایی بەرجەستەكردووەو چەندین خەڵاتی نێوخۆییو نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.