حەسنا : سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستوو ئینجا بە جوانی
حەسنا سەبارەت بەو ئاستەنگانە چین كە هاتوونەتە سەر رێگای دەڵێ: بێگومان هەر كارێك مرۆڤ ئەنجامی بدات لەسەرەتادا رووبەرووی گرفت دەبێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەتێك لە سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری بێت لە كۆمەڵگای هاوشێوەی خۆمان، هونەرمەند دووچاری زەحمەتییەكی زۆر دەبێتەوە تا بتوانێت ناوێك بۆ خۆی پەیدا بكات و بوونی خۆی وەك هونەرمەندێكی سەركەوتووی بسەلمێنیت ئەمە پێویستی بە چەند ساڵێك دەبێت، گرنگترین هۆكاری سەركەوتنی هونەرمەندیش بە ڕای بەردەوام بوونیەتی لە بوارەكە.
لە بارەی ئەوەی تا چەند پشت بە جوانی دەبەستێت بۆ سەرکەوتن دەڵێ: سەرەتا پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستوو ئینجا بە جوانی، چونكە پێویستە بەهرەی هونەریت هەبێت تا بتوانیت بوونی خۆت بسەلمێنی، من تا ئێستا دەرفەتی زۆرم بۆ نەڕەخساوە تاكو بتوانم هەموو توانا و بەهرەكانی خۆمی تێدا دەربخەم یان فیلمێكم پێشكەش كرابێت كە بە تەواوی لێی رازی بم، هیوادارم لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ و مەرج نییە تەنیا لە مەغریب بێت بەڵكو لە هەر وڵاتێكی عەرەبی ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێ تاكو هەموو لایەك لە نزیكەوە بە توانا و بەهرەی من ئاشنا بن، چونكە خەون و ئاواتەكانم سنووردار نین تەنیا لە مەغریب.