مادۆنا دراوسێكانی توڕە دەكات
مادۆنا رێگای نەدا دراوسێكانی ئۆتۆمبێلەكانیان لەبەردەم دەرگای ماڵەكەیدا بوەستێنن و چەند هێمایەكی تایبەت بە قەدەغە كردنی وەستانی ئۆتۆمبێلی لەبەردەم ماڵی خۆی دانا، هەروەها شۆستەكانیسی بە رەنگی زەرد بۆیە كرد بێ ئەوەی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان وەربگرێت، لە هەمان كاتدا هێمایەكی دانا كە لەسەری نووسراوە: شوێنی وەستانی تایبەتە، رێگا بە وەستانی ئۆتۆمبێل نادرێت لێرە، هەر ئۆتۆمبێلێك بوستێنرێ لەسەر ئەركی خاوەنەكەی لێرە دوور دەخرێتەوە.
جگە لەوە مادۆنا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام: بەڵێ بێ رەوشتەكان من مادۆنام و ئەمە شۆستەی منە و ئەگەر خەڵك لێرە ئۆتۆمبێلەكانیان بوەستێنن من ناتوانم ئۆتۆمبێلەكەم بهێنمە دەرەوە.
ئەم كارەی مادۆنا بووە هۆی بێزار كردنی دراوسێكانی و دەسەڵاتدارانی ناوچەكە، چونكە رێگا بە كەس نادرێ ئەم كارە ئەنجام بدات، هەروەها دەزگای گواستنەوەی نیۆیۆرك داوای لە مادۆنا كرد ئەم هێما و نووسینانە بە زووترین كات لابدات بۆ ئەوەی تووشی گرفتی یاسایی نەبێتەوە.