ئەو كتێبەی لەمیسی گریاند
ئەم كتێبە كە لە 24 لاپەڕە پێكدێت بیرۆكەی جەماوەری عەرەبی ئەم خانمە ئەكتەرە توركە بوو بەتایبەتی كاریكاتێریستی فەلەستینی عەرەبی ئەلعەجمی كە چەندین وێنەی ناو كتێبەكەی كێشاوە لەگەڵ وێنەی بەرگ، كتێبەكە چەندین وێنە و زانیاریی تێدایە دەربارەی ئەم ئەكتەرە و ژیانی بە گشتی و بە ئەكتەرێكی ناوازە، سادە ، ئیلهام بەخش، باڵیۆزی نیازپاكی، ئافرەتێكی گەورە، دایكێكی میهرەبان و نموونە و باشترین ئەكتەری ئەم سەردەمەی توركیا وەسفی دەكات.
لە میانەی چالاكییەكانی فیستیڤاڵی لەندەنی سینەمایی كە تۆبا بە فیلمی (دارستان) بەشدار بوو، یەكەم دانەی ئەم كتێبە لەلایەن فانەرە عەرەبییەكەی پێشكەش بە تۆبا، لە كاتی وەرگرتنی كتێبەكە تۆبا خۆی بۆ نەگیرا و گریا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: ناتوانم گریان خۆم بوەستێنم، چونكە ئەمە یەكێكە لە گرنگترین ئەو دیاریانەی بە درێژایی ژیانم پێشكەشم كرابێت و نیشانەی خۆشەویستی خەڵكە بۆ من و كارە هونەرییەكانم.
شایەنی وتنە داهاتی فرشتنی ئەم كتێبە بۆ رێكخراوی یونسێف دەبێت.