فیدیا تووشی شۆك بووە

فیدیا تووشی شۆك بووە
وەك چۆن ئێستا دووبارەكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكانی هونەرمەندان بووەتە دیاردە و ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان لە زۆربەی وڵاتان كاری لەو جۆرە ئەنجام دەدەن، ئێستاش خەریكە دووبارەكردنەوەی فیلمی سینەماییش دەبێتە دیاردە، بەڵام جیاوازتر لەوەی كە لە گۆرانیوتنەوەدا روودەدات، چونكە زۆر جار خودی فیلمەكە بە شێوەیەكی نوێتر بەرهەم دەهێندرێتەوە، یانیش سوود لە سیناریۆكەی وەردەگیرێ.
بەم دواییە لە وڵاتی هیندستان كۆپییەكی نوێی فیلمی مالاییالامی (Urumi) رۆژی 11/3/2016 پێشكەش كرا كە لە پاڵەوانیەتی ئەستێرەی سینەمایی بۆڵیۆد فیدیا بالان و بریسفیرا سیكیمران، برابهۆدهیفا، تابۆ، و لە ساڵی 2010 بەرهەمهاتووە و دوای شەش ساڵ دووبارە كرایەوە، بەڵام نمایشكردنی فیلمەكە نەبووە هۆی دڵخۆشبوونی فیدیا، تووشی شۆكی كرد و بە ئاشكرا تووڕەیی و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، لەم بارەیەوە فیدیا وتی: هەرچەندە ئەم فیلمە یەكێكە لەو كارانەی كە من زۆر شانازییان پێ دەكەم و هۆكارێكی سەرەكی دەركەوتن و ناوبانگی من بوو، بەڵام من هیچ زانیارییەكم نەبوو دەربارەی كاتی نمایشكردنی كە بەڕاستی بۆ من مایەی شۆك بوو، بۆیە هەستم بە بێزارییەكی زۆر كرد.
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە فیدیا رایانگەیاند كە تووڕەبوونی زیاتر لەبەر ئەوە بووە كە ئاگادار نەبووە و رۆڵی لەم فیلمە سەرەكی نەبووە، بەڵكو رۆڵێكی لاوەكی هەبووە.
Top