پێویستە هونەرمەندانی کورد دەستبەردای بەرژەوەندی خۆیان بن و هەموو کارێک لەپێناو یەکگرتنی گەلی کورد ئەنجام بدەن

پێویستە هونەرمەندانی کورد دەستبەردای بەرژەوەندی خۆیان بن و هەموو کارێک لەپێناو یەکگرتنی گەلی کورد ئەنجام بدەن
هۆزان کاوە:
هۆزان کاوە یەکێك لە هونەرمەندە دەنگخۆش و بەئەزموونەکانی باکووری کوردستانە، لە گوندی (پاڵاس)ی سەر بە شاری (مووشێ)ی هەرێمی سەرحەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە ساڵی 1987دا دەستی داوەتە کاری هونەری و بە هۆی بەردەوامبوونی لەسەر گۆرانیگوتن بە زمانی کوردی لە ساڵی 1993 تا ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن تورکیاوە بەندکرا و دوای ئازادبوونی لە ساڵی 1995 بەناچاری ژیانی پەنابەری هەڵبژارد و لە وڵات دەرکەوت و چووە فەرەنسا، لە فەرەنسای وڵاتی جوانی و هونەر لە فیستیڤاڵێکی شانۆییدا بەشداریی کرد و لە شانۆگەرییەکدا ڕۆڵی کاوەی ئاسنگەری بینی، لەو ڕۆژە بە دواوە ناسناوی کاوەی پێ بەخشرا و لە ساڵی 2001 دا یەکەمین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی(ئاڤا ئەڤین)ێ بڵاوکردەوە، لەو کاتەوە بەردەوامە و ئێستا خاوەن 6 بەرهەمی هونەرییە، بڕیاریش وایە حەوتەمین بەرهەمی لە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاوبکاتەوە.، کاوە بەم دواییە سەردانی باشووری کوردستانی کرد بۆیە بە دەرفەتمان زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵ ساز بکەین.


گوڵان:هەژارمەموزینی


*مهبهستت لهسهردانی ئهمجارهت بۆ باشووری كوردستان چی بوو؟
- بێگومان مهبهستی سەرەکیی ئەم سەردانەم ئەنجامدانی چەند کارێکی هونهرییه، لهوانهش تۆماركردنی کلیپی چەند گۆرانییهك وەک (گوڵامن و دایكهكهم)، جگە لە کاری هونەری حەزم کرد دووبارە بە خاکی کوردستان شاد ببمەوە.

* وەک زانیومانە بهرههمه نوێیهكهت نزیکەی ساڵێكه ئامادهیه بۆ بڵاوكردنهوه، بەڵام تا ئێستا بڵاو نەکراوتەوە، دەکرێ بزانین هۆکاری ئەم دواکەوتنە چییە؟
- پاش ئهوهی پارساڵ كاری حهوتهمین بهرههمم كۆتایی هات و ئامادهبوو بۆ بڵاوكردنهوه، بە نیاز بووین له توركیا و پارچهكانی كوردستان بڵاوبێتهوه، بەڵام وەک دیارە بارودۆخی کوردستان بە گشتی تێکچوو، شهڕ و ئاڵۆزی له باكووری كوردستان هاتهئاراوه، بۆیه منیش پێم باش بوو پەلە نەکەم لە بڵاوکردنەوەی.
* بڕیارت داوە كهی بڵاوی بكهیتهوه؟
- ئەگەر بارودۆخ لەبار بوو، هیچ ئاستەنگی دیکە درووست نەبێت، بڕیار وایه له نهورۆزی ئهمساڵ له هەموو پارچهكانی كوردستان بڵاوبكرێتهوه.
* كاوه دهتوانێت كاری نواندنیش ئهنجام بدات، بهڵام بۆ تا ئێستا بهشداریت لههیچ فیلمێكدا نهكردووه؟
- وهكو دیاره، سینهمای كوردی زۆر پێش نهكهوتووه، ئهمهش لهبهر ئهوهی گهلی كورد له پارچهكانی كوردستان دۆخێكی سهخت تێپەڕ دهكهن و خاوهن دهوڵهتی سهربهخۆ نین، بۆیه ههر ئهمهش وایكردووه تا ئێستا بهشداری هیچ پرۆژهیهكی سینەمایی، یان نواندنم نهكردووه.
* بۆ داهاتوو بەنیازی بەشداریکردن لە کاری نواندن نیت؟
- لە ئێستادا پڕۆژەیەکی فیلمم لەبەردەستە، چیرۆکەکەی نووسراوە و ئەکتەرەکانیشی ئامادەن، جگە لە ئەکتەرانی کورد بڕیار وایە چەند ئەکتەرێکی بیانیش بەشداری تێدا بکەن، تەنیا لایەنی ئابووری و سپۆنسەر ماوە، چونکە بۆ ئەم پڕۆژەیە پێویستیمان بە هاوکاری ئابوورییە.
* ناوەڕۆکی ئەم فیلمە چی لە خۆگرتووە و بڕیارە لە کوێ کارەکانی ئەنجام بدرێت؟
- فیلمێکی مێژووییە، واتە باس لە مێژووی کوردستان دەکات و گەر پڕۆژەکەمان دەست پێکرد بێگومان لە باشووری کوردستان زۆربەی کارەکانی ئەنجام دەدەین.
* بڕیارە چ ڕۆڵێک لەو ئەم فیلمەدا ببینی؟

- ڕۆڵی سەرەکی لەو فلیمەدا دەبینم، بەڵام من پێموایە گرنگی لەوەدا نییە کە من ڕۆڵی تێدا ببینم، یاخود چ رۆڵێکم پێ دەسپێردرێ، بەڵکو ئەوەی زیاتر بە لای منەوە گرنگە ئەو پڕۆژەیەیە کە ئێستا لە سەری کاردەکەین سەربکەوێت و ئامانج و پەیامی خۆی بگەیەنێت، بۆ ئەوەی خزمەتی گەلەکەمان لە ڕووی سینەماشەوە بکەین.


* پێتوایە لەو دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی ئێستا كە گەلی کورد تێیدا گوزەر دەکات لە هەموو پارچەکانی کوردستان، ڕۆڵی هونەرمەند چییە؟
- بەر لە هەموو شتێک گرنگە هونەرمەندی کورد بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە، دەستبەرداری بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆی بێت و هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ خزمەتکردنی بەرژوەندی گەلەکەمان، هەروەها هەموو هەوڵێک بدەین کارەکانمان لەپێناو یەکخستنی گەلی کورد و نێوماڵی کورد بێت، چونکە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزی هەیە، بۆیە دەبێت زیاتر گۆرانی بۆ شەهیدەکانمان و یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان بچڕین و خانەوادەی شەهیدان بەسەر بکەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێمە تاکێکن لەو گەلە و دەبێت لە رێگای هونەرەوە خزمەت بەم گەلە بکەین کە سەدان ساڵە بە دەست دوژمنانیەوە دەناڵێنێت، چونکە گەر وا نەکەین مافی گەلە لە ئارامی لێمان نەبوورن و پێمان بڵێن: چیتان بۆمان کردووە؟



* کام لە بەرهەمەکانت لەلات تایبەتن؟
- لەبەر ئەوەی سەرجەم بەرهەمە بڵاوکراوەکانم هەر یەکەیان لە ڕەوشێکی تایبەتدا بەرهەم هاتوون، کە باسی خاک و ڕەوشی پەنابەری و زۆر شتی تر دەکەن، هەموویان لەلام تایبەت و خۆشەویستن.


* لە کاتی گەڕانەوە بۆ باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هیچ کێشەیەکت بۆ دروست دەکرێت؟
- دوای ئەوەی نەورۆزی پارساڵ گەڕامەوە باوەشی باکووری کوردستان کە بۆ ماوەی 20 ساڵ بۆم نەبوو بگەڕێمەوە، لەکاتی گەیشتنم لە فڕۆکەخانە بۆ ماوەی 20 کاتژمێر خرامە ژێر لێکۆڵینەوە و دواتر ڕێگەم پێدرا، بۆیە ئێستاش ئەگەر بمەوێت بگەڕێمەوە بەربەستم لەبەردەمدا دروست دەکەن.
Top