نیكۆڵ كیدمان: جیابوونەوەم لە تۆم كرۆز تووشی شۆكی كردم
نیكۆڵ كیدمان لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەو كاتەوەی كە هاتوومەتە نێو جیهانی سینەما و ناسراو بووم چەندین رووداوی جیاجیا بەسەرمدا تێپەڕیون كە هەریەكیان كاریگەری خۆی هەبوو بە خۆشی و ناخۆشییەوە، بەڵام جیابوونەوەم لە توم كرۆز كاریگەریی زۆری بەسەر منەوە هەبوو و كاتێك زانیم ئیدی من و كروز جیادەبینەوە تووشی شۆك بووم و قبوڵ كردن و باوەڕ كردنی ئەم كارە تا راددەیەك زەحمەت بوو و وابزانم تۆمیش هەمان هەستی هەبوو، چونكە ئێمە زۆر تەبا بووین.
كیدمان هۆكاری ئەم شۆكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو لە سەرەتای دەركەوتنی بوو و نەگەیشتبووە ئاستێكی بەرز و یەكێك نەبوو لە ئەستێرە ناودارەكان بۆیە پێویستییەكی زۆری بە كەسێكی وەك تۆم هەبوو.
كیدمان زیاتر وتی: ئێستا من و تۆم هەر یەكمان ژیانێكی تایبەت و نوێمان دستپێكردووە و لە نێو خانەوادەكانمان دڵخۆشین و ئەو كاتەی هاوسەر بووین و ئێستاش هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە لە دڵەوە هیوای سەركەوتن بۆ تۆم و هاوسەرەكەی دەخوازم.