هەیفا تێکەوت
هەیفا تا ئێستا چەند ئۆفەرێکی بۆ هاتووە بۆ بەشداری کردن لە چەند درامایەکی تەلەفزیۆنی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچیان رازی نەبووە، لەم بارەیەوە هەیفا رایگەیاند: دوودڵم لەوەی بەشداری لە چ کارێکدا بکەم، چونکە نامەوێ ئەزموونەکانی پێشووم دووبارە بکەمەوە، بۆیەش کاتێکی زۆرە سەرقاڵی خوێندنەوەی سیناریۆکانم تاکو لە نێو ئەو ئۆفەرانەی پێشکەشم کراوە کامیان هەڵبژێرم، ئەمەش بۆ من زۆر زەحمەت بوو.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە هەیفا رایانگەیاند کە بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوودا روو لە سینەما بکات لە جیاتی درامای رەمەزان، چونکە نایەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر لە جەماوەر دوور بکەوێتەوە، شایەنی باسە دوایین کاری هەیفا بریتی بوو لە فیلمی (مریم) کە ساڵی پار نمایشکرا لە هەمان کاتدا بەشداری لە زنجیرە درامای (مولد و صاحبە غایب) کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا وێنەگیرا بوو.