ئیما واتسۆن ساڵێک پشوو دەدات
ئیما ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەوڵ دەدات هەفتانە کتێبێک لە هەمان کان کاتدا چەند وانەیەکی تایبەت وەردەگرێت و رایگەیاند: پێویستە بەشێک لە کاتی خۆی تەرخان بکەم بۆ گرنگیدان بە چەند کارێکی تایبەتی خۆمەوە لەوانەش خوێندنەوە و وەرگرتنی چەند وانەیەکی تایبەت لە چەند بوارێکی دیاریکراودا کە پێشتر بە هۆی سەرقاڵیم بە کاری سینەماوە نەمتوانیوە ئەو کاتەی بۆ تەرخان بکەم.
ئەم بڕیارەی ئیما تا راددەیە کی زۆر پێوەندی بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەیە، چونکە ئیما باڵیۆزی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ هاندانی خوێندنەوە، بەڵام لەبەر سەرقاڵ بوونی بە سینەماوە ئەو کاتەی نەبووە وەک پێویست بخوێنێتەوە و هەندێک لە کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەکتەرانی هۆڵیۆد رەخنەی ئەوەیان لێی گرتبوو کە وەک پێویست کتێب ناخوێنێتەوە. بۆ رەواندنەوەی ئەم رەخنانە ئیما گرنگی بە خوێندنەوە دەدات و پێی وایە دەبێتە هۆی گۆڕینی بیرکردنەوە و عەقڵیەتی خەڵک و بیرۆکەیان زیاتریان پێ دەبەخشێت دەربارەی زۆر شت کە پێویستە دەربارەیان زانیاری هەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنیان بە زانیاری نوێ.