ئەلیساش كەوتۆتە داوەكەوە

ئەلیساش كەوتۆتە داوەكەوە
لە لێدوانێكیدا دەربارەی ژیانی سۆزدارییەوە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا بە ئاشكرا باسی كرد و دانی بەوە ناوە كە كەوتۆتە داوی خۆشەویستییەوە بەمەش كۆتایی بەو بابەتە هێنا كە ماوەیەكە دەربارەی ژیانی تایبەتی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە میدیاكان باس دەكرا و زۆر جاریش رەت دەكرایەوە.
لەم بارەیەوە ئەلیسا وتی: بەڵێ من ئێستا لە حاڵەتی خۆشەویستیدا دەژیم، حاڵەتێكی خۆشەویستی تایبەتە كە زۆر زەحمەتە جارێكی دی دووبارە ببێتەوە، بەڵام ناسنامەی خۆشەویستەكەی ئاشكرا نەكرد. تەنیا وتی: پیاوێكی جوان و سەرنجڕاكێشە و وابزانم پێم ئاسایی دەبێت كە رۆژێك لە رۆژان ناوی ئاشكرا بكەم.
ئەلیسا لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری (لها) دووپاتی كردەوە كە پەشیمان نییە لە هیچ پێوەندییەكی خۆشەویستی كە پێشتر پێیدا تێپەڕ بووبێت و لەم بارەیەوە وتی: بەڕای من نهێنی پێوەندی خۆشەویستی سەركەوتوو، سەرەتا پێویستە خۆشەویستی هەبێت ئینجا گونجان و لێك تێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا.
دەربارەی خۆشترین شوێن بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەكەی نانی لێ بخۆن ئەلیسا وتی: ماڵەوە باشترین شوێنە بۆ نان خواردن لەگەڵی بەمەرجێك بە هیچ شێوەیەك دەست لە كاروباری چێشت لێنان وەرنەدات، خواردن لە ماڵەوە لەژێر رووناكی مۆمەكان زۆر خۆشە و هەرچییەكی بوێ پێی دەبەخشم تەنیا رێگای ئەوەی پێنادەم دەست بخاتە نێو ئامادە كردنی، چونكە من حەز لە خواردنی ئامادە كراو دەكەم.
Top