وەرزش بەشێكی نەپچڕاوە لە ژیانی جیسیكا ئەلبا

وەرزش بەشێكی نەپچڕاوە لە ژیانی جیسیكا ئەلبا
زۆربەی هەرە زۆری ئەستێرە سینەماییەكان و گۆرانیبێژان بەشێوەیەكی بەردەوام یارییە وەرزشییەكان ئەنجام دەدەن تەنانەت لە گەشت و گەڕانیشیاندا لێی دوور ناكەونەوە و بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی، بۆ ئەوەی لەشێكی رێك و گونجاویان هەبێت، هەر ئەستێرەیەك جۆرێكی تایبەتی وەرزش ئەنجام دەدات كە لەگەڵ لەش و شێوەی رووخساری و تەنانەت ئەو رۆڵانەی ئەنجامی دەدات بگونجێت.
جیسیكا ئەلبا حەز ناكات روو لە یانەیەكی وەرزشی بكات بۆ ئەنجامدانی وەرزش، بەڵام زۆر بە جیددی پابەندە بەو بەرنامە وەرزشییەی كە راهێنەرەكەی بۆی دیاری كردووە و زیاتر پشت بەو وەرزشانە دەبەستێت كە خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەكەن لەگەڵ وەرزشەكان گەدە و بەرگەگرتن كە یارمەتیی دەدات بۆ بەهێزكردن و زیادكردنی ماسوولكەكانی لەشی.
لەم بارەیەوە جیسیكا دەڵێ: من گشت ئەو وەرزشانە ئەنجام دەدەم و هەفتانە 5-6 جار ئەنجامیان دەدەم و هەر جارێك تەنیا یەك كاتژمێر بۆ وەرزش تەرخان دەكەم و بۆ ئەوەی بتوانم زۆرترین كالۆری بسووتێنم و كێشم كەم بێتەوە زیاتر پشت بە راكردن و كیك بۆكسینگ دەبەستم، جیسیكا زیاتر دەڵێ: وەرزش بووەتە بەشێكی نەپچڕاو لە ژیانم و مانەوەی شێوەی لەشم بە رێكی و هەوڵمداوە بە هیچ شێوەیەك لێی دوور نەكەومەوە، تەنانەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 منداڵم بوو تەنیا ماوەی سێ هەفتە نەمتوانی وەرزش ئەنجام بدەم، بەڵام دواتر دەستم بە وەرزش كردەوە و رۆژانە زیاتر لە یەك كاتژمێر وەرزشی بەهێزكردن و زیادكردنی ماسوولكە و راكردنم ئەنجام دەدا.
Top