سوڵتانە مەریەم لەبەر هەژاری رووی لە نواندن كردووە

سوڵتانە مەریەم لەبەر هەژاری رووی لە نواندن كردووە
زۆرن ئەو یاریزان و ئەكتەر و هونەرمەندانەی كە لە سەرەتادا ژیانیان زۆر بە زەحمەت دەستپێكردووە و هونەر وەك حەزو خەونێك بووە بۆیان و دواتریش بوون بە ئەستێرەی جیهانی و ناوبانگیان سنووری وڵاتەكەیانی بەزاندووە و لە رێگای هونەرەوە ئێستا ژیانیان تەواو پێچەوانەیە سەردەمی پێش هاتنە ناوەوەی كاری هونەری بووە.
بیلین كاراهانی ئەستێرەی توركی كە بە رۆڵی سوڵتانە مەریەم ناسراوە یەكێكە لەوانەی كە لە سەرەتادا زۆر نەهامەتی و دەردە سەریی بینیوە كە تا لە ژیاندا مابێت ناتوانێت لە بیریان بكات، لەم بارەیەوە بیرین دەڵێت: بە درێژایی ژیانم تەنیا یەك جار باوكی خۆم بینیوە، چونكە من منداڵ كە باوكم و دایكم جیا و دایكم جارێكی دیكە شووی كردەوە و دیسان تەڵاق دراوە ئەمانە هەموویان كاریگەرییان لەسەر ژیانی من هەبوو، دەربارەی هاتنە نێو بواری هونەریش دەڵێ: دوای ئەوەی خوێندنم لە بواری گەشتیاری تەواو كرد، هیچ پارەم نەبوو و لە ئەستەنبولیش شوێنێك نەبووە كە تێیدا نیشتەجی بم، بۆیە سەردانی ئاژانسێكی ریكلامم كرد، ئەوانیش وتیان پێویستە سەرەتا تێستێك بكەی، بەڵام لە تێستی یەكەم دەرچووم و رۆڵیشم وەرگرت تا وای لێهات خەڵك بەو ناوە بانگم بكەن.
دەربارەی منداڵەكەیش دەڵێ: بە هۆی جیابوونەوەی دایكم و باوكم من تەمەنی منداڵیم زۆر زۆر سەخت بوو و هیچ چێژێكم لێی وەرنەگرت، لە ژیانی خۆمدا تەنیا یەكجار باوكم بینیوە و وشەی باوك بۆ من تا رادەیەكی زۆر نامۆ بوو، بۆیە هەوڵدەدەم كچەكەم لەو جۆرە گرفت و ئاستەنگانە بپارێزم و پاشەڕۆژێكی پرشنگداری بۆ فەراهەم بكەم.
Top