ڤان گاڵ چاوى له ئیبراهیمۆڤیچه
رِاهێنه‌رى هۆله‌ندى و یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌لمانى ئه‌وه‌ى دووپات كردوه كه‌وائاره‌زووى ئه‌وه ده‌كان ئیبراهیمۆڤیچ بهێنه‌ریزى یانه‌كه‌ى .
به‌مه‌به‌ستى به‌هێز كردنى ریزى پێك هاته‌ى یانه‌كه‌ى بۆوه‌رزى داهاتوو رِاهێنه‌رى هۆله‌ندى یانه‌ى بایرن میونخ ئه‌وه‌ى بۆریاگه‌یانده‌كان ئاشكرا كرد كه به‌دڵ ئاره‌زوى ئه‌وه ده‌كات كه‌وا زه‌لاتان ئیبراهیموڤیچى یاریزانى یانه‌ى به‌رشلۆنه وهێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سوێد بهێنێته ریزى یانه‌ى بایرن موینخى ئه‌لمانى له وه‌رزى داهاتوو درێسى باڤارییه‌كان بپۆشێت .گوتیشى ئیبرا هێرشبه‌رێكى گه‌وره‌یه و ئێمه ده‌مانه‌وىَ سوود له تواناكانى وه‌ربگرین بۆیه واتامه‌زرۆیم چونكه ده‌توانىَ ئاستێكى شایسته به‌ده‌ست بهێنین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه.زه‌لاتانیش ئه‌گه‌ر بێته ریزى یانه‌ى باڤارییه‌كان شوێنى هه‌ردوو یاریزانان گۆمێز وكلۆزه زیاتر له‌ق ده‌بێت وده‌بێت له‌سه‌ر كورسى یه‌ده‌گ دابنیشن ،له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه یانه‌ى به‌رشلۆنه نرخى زه‌لاتانى ئاشكرا كرد كه 50ملیۆنه .یانه‌ى مانسیتى و یۆڤانتۆسیش ململانىَ ده‌كات له‌گه‌ل یانه‌ى باڤارى بۆمۆكردنى بۆند له‌گه‌ل ئیبرا.